عن عمران بن حصين رضي الله عنهما قال: كانت بي بَوَاسيرُ، فسألت النبي صلى الله عليه وسلم عن الصلاة، فقال: «صَلِّ قائما، فإن لم تستطع فقاعدا، فإن لم تستطع فعلى جَنْبٍ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عیمران کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: تووشی قەبزی هاتبووم، پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد دەربارەی نوێژکردن (بەم حاڵەتەوە)، فەرمووی: «بە پێوە نوێژ بکە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدە، خۆ ئەگەر ھەر ناتوانیت ئەوا بە پاڵکەوتنەوە نوێژ بکە (لەسەر لا نوێژ بکە)».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودە پیرۆزە باسی چۆنیەتی نوێژکردن دەکات بۆ کەسێک کە نەخۆشی قەبزی یان هەر ئازارێکی تری هەبێت لە کاتی وەستان بە پێوە یان هەر عوزر وبیانوویەکی تری هەبێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد کە بنچینە ئەوەیە کە کەسەکە بە پێوە ڕابوەستێت لە کاتی نوێژدا، بەڵام لە کاتی نەبوونی توانادا ئەوا دەتوانێت دابنیشێت وئەگەر نەیتوانی دابنیشێت ئەوا دەتوانێت بە پاڵکەوتنەوە (لەسەر لا) نوێژەکانی بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پێویستە گرنگی بدرێت بە پلەکانی نوێژی فەرز بۆ کەسی نەخۆش، پێویستە نوێژ بە وەستانەوە بکات ئەگەر توانی، چونکە وەستان بە پێوە پایەیەکە (ڕوکنێکە) لە پایەکانی نوێژی فەرز، ئەگەر پاڵبداتەوە بە شتێک یان بە هۆی شتێکەوە بوەستێتە پێوە وەکو گۆچانێک یان دارێک یان دیوارێک یان هەرشتێکی تر دروستە.
  2. ئەگەر نەیتوانی بە پێوە بوەستێت لە کاتی نوێژدا یان قورس وناڕەحەت بوو بۆی ئەوا دەبێت بە دانیشتنەوە نوێژ دەکات ئەگەرچی بە پاڵدان بە شتێک یان خۆگرتن بە شتێکەوە بێت، وڕکوع وسوجدە دەبات کە توانای هەبوو بۆ ئەنجامدانیان، وئەگەر نەیتوانی دابنیشێت یان ناڕەحەت بوو بۆی ئەوا بە پاڵکەوتنەوە نوێژەکەی دەکات وپاڵکەوتن لە سەر لای ڕاست باشترە وئەگەر پاڵکەوت وڕووی لە قیبلە کرد ئەوا دروستە، وئەگەر نەیتوانی بە پاڵکەوتنیشەوە نوێژ بکات ئەوا تەنها ملی لار دەکاتەوە لە کاتی نوێژدا بەشێوەیەک کە مل لارکردنەوەی بۆ سوجدە بردن زیاتر دەبێت لە مل لارکردنەوەی بۆ ڕکوع بردن وئەمەش بۆ ئەوەیە کە جیاوازی بکرێت لە نێوان ئەم دوو پایەدا (ڕوکنەدا) چونکە لە کاتی سوجدە بردندا مرۆڤ نزمتر دەبێتەوە.
  3. نابێت لە حاڵەتێکەوە بچێت بۆ حاڵەتێکی تر کە کەمترە لەوەی پێشوو مەگەر لە بەر بێ توانایی نەبێت، یان تووشی قورسی وناڕەحەتییەک بێت لە حاڵەتی یەکەم، چونکە ڕۆیشتن لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی کەمتر پەیوەستە بە بێ توانایی وناڕەحەتییەوە.
  4. سنووری ئەو ناڕەحەتیەی کە دەبێتە هۆی ڕێگەدان بە نوێژکردن بە دانیشتنەوە، ئەوەیە کە ئەو ناڕەحەتییە ببێتە هۆی نەمانی خشوع لە نوێژدا، چونکە خشوع لە نوێژدا یەکێکە لە مەبەستە مەزنەکانی نوێژکردن.
  5. ئەو عوزر وبیانووانەی کە هۆکاری ڕێگەدانن بە نوێژکردن بە دانیشتنەوە تەنها تایبەت نیە بە نەخۆشی وبێ توانایی لە ڕووی لاشەوە بۆ هەستان، بەڵکو نزمی بنمچی (سەقفی) ژوور کە ناتوانێت لێی دەربچێت ودەترسێت کاتێک نوێژەکە بڕوات، ونوێژکردن لە ناو کەشتی وپاپۆڕ وئۆتۆمبێل وفڕۆکە وجگە لەمانە کە مرۆڤ ناتوانێت هەستێتە سەر پێوە لە بەر مەترسی یان هەر هۆکارێکی تر ئەوا ئەمانە هەمووی عوزری ڕێگەپێدراون بۆ نوێژکردن بە دانیشتنەوە.
  6. نوێژکردن لە سەر کەسێک لاناچێت کە ئەقڵ ومێشکی جێگیر وسەلامەت بێت، ئەگەر نەخۆش نەتوانێت سەر وملی لار بکاتەوە ئەوا چاوی لار دەکاتەوە، لە کاتی ڕکوع بردندا تۆزێک و لە کاتی سوجدە بردندا زیاتر چاوی نزم دەکاتەوە، وئەگەر توانی بە زمانی ئایەتەکان بخوێنێت ئەوا پێویستە بیانخوێنێت وئەگەر نەیتوانی ئەوا بە دڵی دەیانخوێنێت، وئەگەر نەیتوانی چاوی لار بکاتەوە بۆ ڕکوع وسوجدە بردن ئەوا لە دڵەوە ڕکوع وسوجدە دەبات.
  7. فەرموودەکە واتای ئەوە دەگەیەنێت بە دانیشتنەوە نوێژ دەکات بە هەر شێوەیەک کە بیەوێت وئەمەش کۆی یەک دەنگی (ئیجماعی) زانایانی لە سەرە، بەڵام ناکۆکی (خیلاف) لە سەر باشترین شێوەیە، بۆیە لای زۆرینەی زانایان (الجمهور) باشتر وایە بە چوار مشقی دابنیشێت لە جێی وەستان بۆ نوێژ (القیام) وهەتا حاڵی بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن، وبە شێوازی (دانیشتنی ڕکاتی یەکەم تەحیاتی نوێژی ئاسایی -شێوازی إفتراش-) دابنیشێت لە پاش بەرزبوونەوە لە سوجدە بردن.
  8. فەرمانەکانی خوای گەورە بە گوێرەی توانا جێبەجێ دەکرێت، چونکە خوای گەورە ئەرکێک ناخاتە سەر کەسێک کە لە توانا وقودرەتی ئەو کەسەدا نەبێت.
  9. لێبوردەیی وئاسانی شەریعەتەکانی (یاساکانی) ئاینی ئیسلام، هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ} [الحج:78] واته: {ولە ئاینـدا ھیچ کارێکی قورس و گرانی لەسەر دانەناون}، وهەروەها دەفەرموێت: {يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُخَفِّفَ عَنْكُمْ} [النساء:28] واته: {خودا دەیەوێت کە ئەرکتان لە سەر سووک بکات}.
  10. ئەوەی پێشتر باسکرا حوکمی نوێژی فەرزە، بەڵام سەبارەت بە ئەنجامدانی نوێژی سونەت (نوێژی نافیلە) بە دانیشتنەوە ئەوا دروستە، ئەگەر بە بێ عوزر وبیانووش بێت، بەڵام ئەگەر بەهۆی عوزرێکەوە بێت ئەوا ئەو کەسە پاداشتی تەواوی بۆ هەیە، بەڵام ئەگەر بە بێ عوزر بێت ئەوا نیوەی پاداشتی ئەو کەسەی بۆ هەیە کە بە وەستانەوە نوێژ دەکات هەروەکو لە سونەتدا جێگیرە وهاتووە.
زیاتر