عن عبد الله بن عُمر رضي الله عنهما قال: «صحبت رسول الله صلى الله عليه وسلم فكان لا يزيد في السَّفَر على ركعتين، وأبا بكر وعُمر وعُثْمان كذلك».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێـت: «هاوەڵی پێغەمبەری خودا بووم (لە هەندێک لە سەفەرەکانیدا) لە دوو ڕکات زیاتری ئەنجام نەدەدا لە سەفەردا، وئەبوبەکر وعومەر وعوسمانیش بەهەمان شێوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات هاوەڵی پێغەمبەری خودا وئەبوبەکر وعومەر وعوسمان بوو (لە هەندێک لە سەفەرەکانیاندا)، هەریەکێکیان زیاتر لە دوو ڕکاتیان ئەنجام نەدەدا لە سەفەردا، واتە هەریەکێکیان نوێژی چوار ڕکاتی پوخت دەکردەوە بۆ دوو ڕکات ولەوە زیاتری ئەنجام نەدەدا، وهەروەها نوێژە سونەتەکانیشیان ئەنجام نەدەدا، وباسکردنی ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئەم حوکمە هەڵنەوەشێندراوەتەوە (نەسخ نەبووەتەوە) وجێگیر کراوە تەنانەت لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهیچ بەڵگەیەک نییە کە پێچەوانەى بێت و بەهەند وەربگیرێت. دروستە هەموو ڕکاتەکانى نوێژی فەرز وەکو خۆی ئەنجامبدرێت بەڵام کورتکردنەوەى نوێژەکان (قەسر کردن) باشترە؛ چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {فلَيْسَ عَليكُمْ جُنَاحٌ أن تَقصُرُوا مِنَ الصَّلاَةِ} [النساء: 101] واتە: {ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (دروستە بۆتان) کە نوێژەکان کورت بکەنەوە}، تووش نەبوون بە گوناهـ لێرەدا واتاى ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمە ڕوخسەتە، وفەرز نییە چونکە بنچینە ئەوەیە نوێژەکە بە تەواوەتی ئەنجامبدرێت، کورتکردنەوەى نوێژ (قەسر کردن) بۆ پوختکردنەوەى نوێژێکی لە خۆی درێژترە. وباشترە بۆ ئەو کەسەی سەفەر دەکات؛ واز لە قەسر کردنی نوێژ نەهێنێت ئەمیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وچونکە خواى گەورە پێی خۆشە کە ڕوخسەتەکانى جێبەجێ بکرێت، ودەرچوونە لەو ناکۆکیەى لە نێوان زانایان هەیە وزۆرینەى زانایان کورتکردنەوەیان (قەسر کردنەوەیان) پێ باشترە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر