عن جابِر بن عبد الله رضي الله عنهما قال: «جاء رجل والنبي صلى الله عليه وسلم يَخْطُبُ الناس يوم الجمعة، فقال: صليت يا فلان؟ قال: لا، قال: قم فاركع ركعتين، -وفي رواية: فصل ركعتين-».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «لەکاتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا لە ڕۆژی جومعەدا؛ پیاوێک (هاتە نێو مزگەوت)، فەرمووی: ئایا نوێژت کرد ئەی فڵان؟ ووتی: نەخێر، فەرمووی: هەستە دوو ڕکات نوێژ بکە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
سولەیکی غەتەفانی هاتە نێو مزگەوتی پێغەمبەرەوە لە کاتێکدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆ خەڵکی دەدا، ودانیشت بۆئەوەى گوێ لە وتارەکە بگرێت، ونوێژی (تحیة المسجد)ی ئەنجام نەدا کە دەبێت لە کاتی چوونە مزگەوت دوو ڕکات ئەنجامبدرێت، ئەمیش بەهۆی ئەوەى یان حوکمەکەى نەزانیووە یان پێی وابوو گوێگرتن بۆ وتارەکە گرنگترە، وتاردان وڕێنموێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ خەڵکی نەبووە هۆی ئەوەى بێ ئاگا بێت لە فێرکردنی بۆیە پێی فەرموو: ئەی فڵان (کە لە گۆشەیەکی مزگەوتەکەدا بوو) نوێژت کرد پێش ئەوەى تۆ ببینم؟ ووتی: نەخێر، پێی فەرموو: هەستە دوو ڕکات نوێژ ئەنجامبدە، ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا فەرمانی پێکردن کە دوو ڕکاتەکە پوخت (کورت) بکاتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە ڕێنموێنی ئەو پیاوەى کرد لە پێش ئەو هەموو خەڵکەدا لەبەر چەند هۆکارێک: - دەبێت لە کاتی پێویستدا کەسێک فێر بکرێت وئامۆژگاری بکرێت. - بۆئەوەى فێرکردنەکە بۆ هەموو خەڵکی بێت کە لە نوێژی جومعەدا ئامادە بوون چونکە قورسە کاتی تر هەبێت ئاوا بەم شێوەیە کۆ ببنەوە. - شێوازى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر بە نەرم ونیانی بوو بە بێ شکاندنی بەرامبەر. هەرکەسێک بچێتە نێو مزگەوتەوە لەکاتێکدا ئیمام وتار دەدات؛ دەبێت دوو ڕکات نوێژ بکات لە پێش دانیشتن، هەروەکو لەم فەرموودەیەدا هاتوو: (إذا جاء أحدكم يوم الجمعة والإمام يخطب، فليركع ركعتين) واتە: (ئەگەر یەکێکتان هات بۆ نوێژی جومعە وئیمام وتاری دەدا؛ ئەوا با دوو ڕکات نوێژ بکات). ئیمامی نەوەوەى -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (( سەبارەت بەم فەرموودەیە: کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: إذا جاء أحدكم يوم الجمعة والإمام يخطب، فليركع ركعتين) واتە: (ئەگەر یەکێکتان هات بۆ نوێژی جومعە وئیمام وتاری دەدا؛ ئەوا با دوو ڕکات نوێژ بکات وپوختی بکاتەوە -کورتی بکاتەوە-)، دەڵێت: ئەمە دەقێکی ڕوونە وهیچ لێکدانەوەیەکی تری بۆ نییە، وپێم وا نییە هیچ زانایەک ئەم دەقەی پێبگات وباوەڕی وابێت سەحیحە وپاشان ڕەتی بکاتەوە)[شیکردنەوە (صحیح مسلم)].