عن سَلَمَةَ بْنِ الأَكْوَعِ رضي الله عنه وكان من أصحاب الشجرة قال: «كنا نُصَلِّي مع رسول الله صلى الله عليه وسلم الْجُمُعَةَ، ثم نَنْصَرِفُ، وليس للحيطان ظِلٌّ نستظِلّ به». وفي لفظ: «كنا نُجَمِّعُ مع رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا زالت الشمس، ثم نرجع فَنَتَتَبَّعُ الْفَيْءَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەلەمەی کوڕی ئەکوعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە یەکێک بوو لەوانەى لە ژێر دارەکەدا بەیعەتیان بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دا، دەڵێت: «نوێژی جومعەمان لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، پاشان دەچووینەوە، ودیوارەکان سێبەری نەبوو بۆئەوەی لە ژێری دابنیشین». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نوێژی جومعەمان لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، ئەگەر خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان لایبدایە؛ پاشان دەگەڕاینەوە وهەوڵمان دەدا سێبەر بدۆزینەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

سەلەمەی کوڕی ئەکوع -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاش گوێگرتن لە وتارەکە نوێژی جومعەیان ئەنجامدەدا، زوو تەواو دەبوون وپاشان دەچوونەوە بەرەو ماڵەکانیان، ودیوارەکان سێبەری نەبوو بۆئەوەی لە ژێری دابنیشن یان لە ژێری ڕێبکەن. گێڕانەوەى دووەم: نوێژی جومعەیان لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، ئەگەر خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان لایبدایە؛ پاشان دەگەڕانەوە بەرەو ماڵەوە. زانایان کۆکن لەسەر ئەوەى کە کۆتا کاتی نوێژی جومعە کۆتا کاتی نوێژی نیوەڕۆیە، وباشتر و لەپێشتر ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ نوێژ ئەنجامبدرێت لە پاش کاتی زەوال (ئەمیش واتا ماوەیەکی کەمە پاش ئەوەى کە خۆر لە نیوەى ئاسمان بەرەو ڕۆژئاوا دەڕوات؛ کە دەکاتە سەرەتای ماوەی بانگی نیوەڕۆ) ئەگەر دونیا زۆر گەم نەبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار بەم شێوەیە نوێژی ئەنجامدەدا؛ چونکە ئەمە کاتێکە زانایان یەکدەنگن سەبارەتی مەگەر لەبەر پێویستیەک یان بەهۆی گەرمایەکی بەتینەوە نەبێت، وهیچ سێبەرێکیان نەدەدۆزیەوە بۆئەوەى لە ژێری دابنیشن یان لە ژێری ڕێبکەن، وئەگەر بیانەوێت دەربچن بەرەو جیهاد کردن لە پێش کاتی زەوال ئەوا ئاساییە نزیک ماوەى زەوال نوێژی جومعە ئەنجامبدرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان