عن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «مَنْ شهدَ الْجَنَازَةَ حتى يصلَّى عليها فله قِيرَاطٌ، ومن شهدها حتى تُدفن فله قِيرَاطان، قيل: وما القِيرَاطَانِ؟ قال: مثل الجبلين العظيمين». ولمسلم: «أصغرهما مثل أُحُدٍ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى ئامادەی جەنازە بێت ونوێژی لەسەر بکات؛ ئەوا قیراتێکی بۆ هەیە، وئەوەى ئامادە بێت هەتا لە گۆڕ دادەنرێت؛ ئەوا دوو قیراتی بۆ هەیە، ووترا: دوو قیرات چییە؟ فەرمووی: وەکو دوو شاخی مەزن». ولە ریوایەتی (مسلم)دا: «بچووکترینیان وەکو شاخی ئوحودە (واتە: بچووکترینی ئەو دوو شاخە)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

خواى گەورە میهرەبانە بەرامبەر بەندەکانى دەیەوێت هۆکارەکانى لێخۆشبوون بۆ بەندەکانى ئاسان بکات، بۆیە ئامۆژگاری کراوە بە شوێنکەوتنی جەنازە ونوێژکردن لەسەری، چونکە ئەم نوێژە نزای بۆ مردووەکە تێدایە وشەفاعەتە بۆی بۆ ئەوەى خواى گەورە ڕەحمی پێبکات ولێی خۆش بێت. ئەوەى نوێژی لەسەر بکات ئەوا چیایەک پاداشتی بۆ هەیە وئەوەى شوێنی جەنازەکە بکەوێت هەتاوەکو لە گۆڕ دادەنرێت ئەوا دوو شاخە (چیایە) پاداشتی بۆ هەیە، وئەمە بڕێکی زۆر مەزنی پاداشتە مەگەر تەنها خواى گەورە بزانێت بڕەکەى چەندێکە. کاتێک هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ماناى (قیرات)یان لە لا شاراوە بوو پرسیاریان کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش واتاکەى بۆیان نزیک کردەوە کە قیرات وەکو چیایەکی مەزن وایە، چونکە جێبەجێکردنی مافى برای مسوڵمان ونزا کردن بۆی ودڵدانەوە وسەرەخۆشی تێدایە بۆ کەسوکارى مردووەکە وجگە لەمانەش لە چاکەکاری.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر