+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«أَسْرِعُوا بِالْجِنَازَةِ، فَإِنْ تَكُ صَالِحَةً فَخَيْرٌ تُقَدِّمُونَهَا، وَإِنْ يَكُ سِوَى ذَلِكَ، فَشَرٌّ تَضَعُونَهُ عَنْ رِقَابِكُمْ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1315]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پەلە بکەن لە ناشتنی جەنازە، ئەگەر چاکەکار بێت؛ ئەوا بەرەو خێرێک پێشی دەخەن، وئەگەر جگە لەوە بێت (خراپەکار بێت)؛ ئەوا شەڕێکە لەسەر گەردنی خۆتان لای دەبەن».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1315]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە خێراكردن لەكاتی ئامادە كردنی جەنازە ونوێژ كردن لەسەری وناشتنی؛ چونكە ئەگەر چاكەكار بێت ئەوا بۆ خێرێك پێشی دەخەن بەرەو نیعمەتەكانی نێو گۆڕ، وئەگەر چاكەكار نەبێت؛ ئەوا شەڕێكە لە گەردنی خۆتان لایدەدەن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیبن حەجەر دەڵێت: سونەتە پەلە كردن لەم بابەتەدا، بەڵام پەلەكردنێك نەبێت كە مەترسی دروست بكات بۆ سەر لاشەی مردووەكە وببێتە هۆی ئەوەی شتێكی خراپی بەسەردا بێت، یان ببێتە هۆی بارگرانی لەسەر هەڵگرانی جەنازەكە یان لەسەر ئەوانەی لەگۆڕ دەینێژن.
  2. پەلەکردن لێرەدا بەستراوەتەوە بەوەى ئەگەر مردنی لەناکاو نەبێت چونکە ئەگەر لەناکاو بێت ترس هەیە لەوەى لەهۆش خۆی چووبێت، بۆیە پێویستە لەگۆڕی دانەنێن هەتاوەکو لەمردنی دڵنیا دەبن، یان لەدواخستنی ناشتی بەرژەوەندیەک هەبێت وەكو زۆربوونی نوێژخوێنان یان ئامادەبوونی کەسە نزیکەکانى بەمەرجێك ترس نەبێت لەوەى لاشەى خراپ بێت.
  3. هاندان بۆ پەلە كردن لە ناشتنی جەنازە ئەمیش لە بەرژەوەندی مردووەكەیە ئەگەر ئاسوودە بێت، یان لە بەرژەوەندی ئەوانەیە كە دەینێژن ئەگەر خراپەكار بووبێت.
  4. نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ وازهێنان لە هاوڕێیەتی كەسی خراپەكار وشوێنكەوتووی پوچەڵ.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر