عن البراء بن عازِب رضي الله عنهما قال: «أَمرَنا رسول الله صلى الله عليه وسلم بِسَبْعٍ، وَنَهَانَا عن سَبْعٍ: أَمَرْنَا بِعِيَادَةِ الْمَرِيضِ، وَاتِّبَاعِ الْجِنَازَةِ، وَتَشْمِيتِ الْعَاطِسِ، وَإِبْرَارِ الْقَسَمِ (أَوْ الْمُقْسِمِ)، وَنَصْرِ الْمَظْلُوم، وَإِجابة الدَّاعي، وَإِفْشاءِ السَّلامِ. وَنَهَانَا عن خَوَاتِيمَ- أَو عن تَخَتُّمٍ- بِالذَّهَب، وَعَنْ الشُّرب بِالْفِضَّة، وعن المَيَاثِر، وعن الْقَسِّيِّ، وَعن لُبْسِ الحرِيرِ، وَالإِسْتَبْرَقِ، وَالدِّيباج».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی حەوت شتی پێکردن، ونەهی لێکردین لە حەوت شت: «فەرمانی پێکردین: بە سەردانیکردنی نەخۆش، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەى ئەو کەسەی دەپژمێت (بڵێیت -یرحمک الله- بە ئەو کەسەی دەپژمێت ودەڵێت -الحمد لله-)، ویارمەتیدانی خەڵکی بۆ جێبەجێکردنی سوێند خواردنەکەیان، وسەرخستنی ستەملێکراو، و وەڵامدانەوەى داوەتکردن، وبڵاوکردنەوەى سەلامکردن. ونەهی لێکردین: لە لەدەستکردنی ئەنگوستیلەی ئاڵتون، ولە خواردنەوە لە پەرداخی زیو، ولە بەکارهێنانى میسار (ڕاخەرێکە -کوشینێکە- لەسەر پشتی ئاژەڵ دادەنرێت لە ئاوریشم دروستدەکرێت کە لۆکە لەناویدایە وخاوەن ئاژەڵەکە لەسەری دادەنیشێت)، ولە -پۆشینی- قەسی -بۆ پیاوان- (جلێکە لە کەتان دروستدەکرێت کە ئاوریشمیشی تێدایە لە شارەکانى میسر دروستدەکرێت)، ولە پۆشینی قوماشی ئاوریشم (حەریر) -بۆ پیاوان-، ولە -پۆشینی- ئیستەبرەق -بۆ پیاوان- (کە جۆرێکە لە جلی ئاوریشمی ئەستوور)، ولە -پۆشینی- دیباج -بۆ پیاوان- (کە جۆرێکی ترە لە ئاوریشمی تەنک ونەرم)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نێردرا بۆ ئەوەى ڕەوشتە جوانەکان کامڵتر وتەواوتر بکات، بۆیە فەرمانى هەموو ڕەوشت وکردەوەیەکی باش وجوان دەکات، ونەهی دەکات لە هەموو ڕەوشت وکردەوەیەکی ناشیرین وخراپ، وهەندێک لەو کردەوە وڕەوشتە جوانانەى کە لەم فەرموودەیەدا فەرمانى پێکردووە، بریتین لە: 1/ سەردانیکردنی نەخۆش کە ئەنجامدانى مافى مسوڵمانە بەسەر برای مسوڵمانیەوە، ودڵدانەوە ونزا بۆ کردن وگەلێک سوودی تری تێدایە. 2/شوێنکەوتنی جەنازە؛ چونکە پاداشتە بۆ مردووەکە بەهۆی نزاکانەوە وهەروەها بۆ ئەو کەسەش کە شوێنی جەنازە دەکەوێت وهەروەها سەلام کردن لە مردووەکان لە کاتى سەردانیکردنی گۆڕستان وپەند وبیرهێنانەوە وزۆر سوودی تریش. 3/ وەڵامدانەوەى ئەو کەسەی کە دەپژمێت ودەڵێت: (الحمد لله) دەبێت پێی بووترێت: (یرحمک الله). 4/ یارمەتیدانى کەسێک بۆ جێبەجێکردنی سوێندەکەى ئەگەر سوێندی لەسەر شتێک خوارد بۆ نمونە بۆ داوەتیکردن ئەوا لێرەدا باشتر وایە وەڵامی بدەیتەوە وخاتری نەشکێنیت بۆ ئەوەى لەسەری قورس نەبێت وکەفارەتی سوێندەکەى نەدات. 5/ سەرخستنی ستەملێکراو بەسەر ئەو کەسەی کە ستەمی لێکردووە ئەمیش بە گەڕاندنەوەى مافەکانى بۆی، ودوورخستنەوەى دەستدرێژ وشەڕ وخراپەکارییەکانى، ونەهی کردنە لە خراپە. 6/ وەڵامدانەوەى داوەتیکردن چونکە ئەمە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەى دڵەکان وپاکبوونەوەى نەفسەکان، وهۆکارێکی بۆ نەمانی ناکۆکی ونەخۆشییەکانى دڵ بەرامبەر بە یەکتر، ئەگەر داوەتیکردنی هاوسەرگیری (وەلیمە) بوو ئەوا وەڵامدانەوەى واجبە، وئەگەر بۆ شتێکی تر بێت موستەحەبە (سونەتە). 7/ بڵاوکردنەوەى سەلامکردن، سەلام بکەیت لە هەرمسوڵمانێک بیناسیت یان نەیناسیت، وئەمیش جێبەجێکردنی سونەتە، ونزا کردنە بۆ مسوڵمانان، وهۆکارە بۆ هێنانى خۆشەویستی ویەکڕیزی لە نێویاندا. سەبارەت بە ئەو شتانەى کە لە ئەم فەرموودەیەدا نەهی لێکراوە: 1/ لەدەستکردنی (پۆشینی) ئەنگوستیلە -یان هەرشتێکی تر- کە لە ئاڵتون دروستکرا بێت بۆ پیاوان، چونکە خۆچواندنە بە کافرەکان، وهەروەها نیشانەى ئیسراف وبە فیڕۆدانى سامانە، ولە دونیادا نیشانەى فیز وخۆبەگەورەزانینە بەسەر خەڵکیدا، وپۆشینیان لەم دونیادا بۆ پیاوان حەرامکراوە ئەمیش وەکو تاقیکردنەوەیەک. 2/ خواردنەوە -یان خواردن- لە پەرداخ -یان دەفر وشتی تر- کە لە زیو -یان ئاڵتون- دروستکرا بێت چونکە خواردنەوە بەم شتانە لە دونیادا نیشانەى فیز وخۆبەگەورە زانینە بەسەر خەڵکیدا، وهەروەها بە فیڕۆدانى سامانە، ئەگەر خواردن یان خواردنەوە لە پەرداخ یان دەفری ئاڵتون وزیو پێویست بوو ئەوا دروستە؛ چونکە شتی گەورەتر لەمانە قەدەغە کراوە لەبەر هۆکاری گەورەتر بەڵام کە پێویست بکات دروستە ئەنجامبدرێن. 3/ ولە بەکارهێنانى میسار (ڕاخەرێکە -کوشینێکە- لەسەر پشتی ئاژەڵ دادەنرێت لە ئاوریشم دروستدەکرێت کە لۆکە لەناویدایە وخاوەن ئاژەڵەکە لەسەری دادەنیشێت). 4/ ولە -پۆشینی- قەسی -بۆ پیاوان- (جلێکە لە کەتان دروستدەکرێت کە ئاوریشمیشی تێدایە لە شارەکانى میسر دروستدەکرێت).5/ولە پۆشینی قوماشی ئاوریشم (حەریر) -بۆ پیاوان-. 6/ ولە -پۆشینی- ئیستەبرەق -بۆ پیاوان- (کە جۆرێکە لە جلی ئاوریشمی ئەستوور). 7/ولە -پۆشینی- دیباج -بۆ پیاوان- (کە جۆرێکی ترە لە ئاوریشمی تەنک ونەرم). هەموو ئەمانە (میسار، قەسی، ئیستەبرەق، دیباج) لە چەند جۆرێکن لە ئاوریشم (حەریر) پۆشینیان لە لایەن پیاوانە حەرامکراوە لەم دونیادا؛ چونکە نیشانەىە بۆ ڕابواردن وئیسراف کردن کە پیاو لەم دونیادا بۆ ئەوە دروست نەکراوە، ولەوەیە پۆشینی وا بکات پیاو توندی وچالاکی وئازایەتی وهێزی وەکو پێویست نەمێنێت کە لەم دونیادا زۆر داواکراون بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ناڕەحەتیەکان بە تایبەت لە کاتی بەرگری کردن لە ئاینەکەى وشەرەفی (ناوبانگی) ومافەکانى وخاکەکەى.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر