عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال: قَالَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم : «إنَّ الله يَنْهَاكُمْ أَن تَحْلِفُوا بِآبَائِكم». وَلمسلم: «فَمَن كان حَالِفا فَلْيَحْلِف بِالله أو لِيَصْمُت». وَفِي رِوَايَةٍ قَالَ عُمَرُ رضي الله عنه قال: «فَوَالله ما حَلَفْتُ بِهَا منذ سَمِعْت رَسُولَ الله يَنْهَى عَنْهَا، ذَاكراً وَلا آثِراً».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان». ولە ریوایەتەکەی (مسلم) دا: «ئەوەی سوێندی خوارد ئەوا با تەنها سوێند بە خوای گەورە بخوات یان بێدەنگ بێت». و لە ریوایەتەکەی تردا، عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سوێند بە الله لەو کاتەوەی کە پێغەمبەر نەهی کردووە، سوێندم نەخواردووە بە جگە لە خوای گەورە؛ نە بە ئەنقەستەوە، ونە بە باسکردنی قسەی یەکێک بێت کە سوێندی خواردبێت بە جگە لە خوای گەورە (واتە: نە بە دووبارەکردنەوەی سوێند خواردنەکەی ئەو کەسە بە جگە لە خوای گەورە بۆ هەر مەبەستێک بێت)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە عومەر بوو -ڕەزای خوای لێبێت- کە سوێندی بە باوکی دەخوارد، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگیانی کرد ودەنگی بەرزکردەوە، وفەرمووی: «خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان»، بۆیە هاوەڵان فەرمانەکەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یان جێبەجێ کرد وچیتر سوێندیان بە جگە لە خوای گەورە نەخوارد، وعومەر باسی ئەو دەکات کە هیچ جارێک سوێندی بە جگە لە خوای گەورە نەخواردووە لەو کاتەوەی کە گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە نەهی کردووە لەوە، نە بە ئەنقەست ونە بە وتنەوە ودووبارەکردنەوەی سوێند خواردنی کەسێکی تر بە جگە لە خوای گەورە بۆ هەر مەبەستێک بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر