عن أنس بن مالك رضي الله عنه «أَنَ النّبي صلى الله عليه وسلم أُتِي بِرَجُل قَدْ شَرِب الْخَمْرَ، فَجَلَدَهُ بِجَريدة نحو أربعين»
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک کە ئارەقی خواردبووەوە هێنایان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە بە دارێک چل جەڵدەى لێدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پیاوێک لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- مەی خواردەوە، بۆیە بە داری لقی خورما چل جەڵدەی لێدا، وئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- بەهەمان شێوە وژمارە جەڵدەی دەدا لە مەی خۆر هەروەکو سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام لە سەردەمی خیلافەتی عومەردا -ڕەزاى خواى لێبێت- کاتێک فەتح وڕزگارکردنی شار وخاکەکان زۆر بوو، ومسوڵمانان تێکەڵ بە خەڵکی تر بوون، مەی خواردنەوە زۆر بوو، ئیمامی عومەر ڕاوێژی بە زانایانی هاوەڵان کرد کە بەردەوام ڕاوێژی پێیان دەکرد لە پرسە گرنگەگان ومەسەلە ئیجتیهادیەکان (ئەو مەسەلانەى دەقی یەکلاکەرەوەى لەسەر نەهاتووە) سەبارەت بەو سنوورەی بە سەر مەی خۆرەکان جێبەجێی دەکات بۆ ئەوەى دووریان بکاتەوە لەم تاوانە، چونکە ژمارەی مەی خۆرەکان لە سەردەمی ئەودا زیادیان کرد، بۆیە عبدالرحمان کوڕی عەوف ووتی: وەکو کەمترین سزای جەڵدی لێبکە، هەشتا جەڵد، کە ئەمیش سنووری جەڵدی ئەو کەسەیە کە بوهتان هەڵدەواسێت بۆ مسوڵمانی ئیمانداری داوێن پاک، بۆیە ئیمامی عومەر کردی بە هەشتا جەڵد، ئەم زیاد کردنە بۆ سزادان وقەدەغە لێکردنیانە لەم تاوانە پەیوەندی بە بڕیاری ئیمامەوە (فەرمانڕەواوە) هەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر