عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: «لقد أَنْزَلَ الله الآية التي حَرَّمَ الله فيها الخمر، وما بالمدينة شَرَابٌ يُشْرَبُ إلا من تَمْرٍ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خواى گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە تێیدا خودا ئارەقی (سەرخۆشکەرەکانی) حەرامکرد، ولەو کاتەدا لە مەدینەدا هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەر بۆ خواردنەوە لە خورما دروست دەکرا».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک خواى گەورە ئایەتی حەرامبوونی ئارەقی (سەرخۆشکەرەکانی) دابەزاند، لەو کاتەدا لە شاری مەدینە هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەر تەنها لە خورما دروستدەکرا ولە میوە وخواردنی تر دروستنەدەکرا، وئەمیش بەڵگەیە بۆ ئەوەى هۆکار بۆ حەرامبوونی ئارەق (سەرخۆشکەر یان ئەلکهول) بەهۆی ئەوەیە دەبێتە هۆی سەرخۆشبوون ولەدەستدانى بیر وهۆش ئینجا ئەگەر ئەو خواردن وماددەیەی کە لێی دروستدەکرێت لە هەر ماددە وخواردنێک بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر