عن ابن عمر رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«كل مُسْكِرٍ خَمْرٌ، وكل مُسْكِرٍ حرام، ومن شرِب الخمر في الدنيا فمات وهو يُدْمِنُهَا لَمْ يَتُبْ، لَمْ يَشْرَبْهَا في الآخرة».

[صحيح] - [رواه مسلم وأخرج البخاري الجملة الأخيرة منه] - [صحيح مسلم: 2003]
المزيــد ...

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە».

[صەحیحە] - [رواه مسلم وأخرج البخاري الجملة الأخيرة منه] - [صحيح مسلم - 2003]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەرشتێك ببێتە هۆی نەمانی هۆش وئەقڵ ئەوا مەی وسەرخۆشكەرە ؛ ئینجا ئەگەر بە خواردنەوە یان خواردن یان هەڵمژین بێت یان بەشێوەی تر، هەرشتێك ببێتە هۆی نەمانی ئەقڵ وهۆش ؛ خوای گەورە -عز وجل- حەرامی كردووە ونەهی کردووە لە كەم وزۆری. هەركەسێك جۆرێك لە جۆرەكانی ئەم سەرخۆشكەرانە بخواتەوە، وبەردەوام بێت لەسەر خواردنەوەی هەتاوەكو لەسەری دەمرێت ؛ ئەوا شایستەیە خوای گەورە سزای بدات بە بێبەشكردنی لە خواردنەوەی لە بەهەشتدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هۆكاری حەرامكردنی مەی (ئارەق) ؛ سەرخۆشكردنە، بۆیە هەرشتێك مرۆڤ سەرخۆش بكات ؛ حەرامە.
  2. خواى گەورە مەی (سەرخۆشكەرەكانی) حەرامکرد ؛ چونکە زیان وخراپەى زۆر وگەورەی تێدایە.
  3. خواردنەوەی مەی لە بەهەشتدا ؛ لە كامڵێتی چێژ وئەوپەڕی نیعمەتە.
  4. ئەوەی نەفسی خۆی نەگرێتەوە لە خواردنەوەی مەی لە دونیادا ؛ ئەوا خوای گەورە بێبەشی دەكات لە خواردنەوەی مەی لە بەهەشتدا، چونكە پاداشت لە هاوشێوەی كردەوەیە.
  5. هاندان وئامۆژگاری بۆ دەستبەجێ تەوبە كردن لە تاوانەكان پێش مردن.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (56)
زیاتر