عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: سُئل رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الخمر تُتَّخَذُ خَلًّا؟ قال: «لا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دروستکردنی سرکە لە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر)؟ فەرمووی: «نەخێر».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر) ئەگەر بگۆڕدرێت هەتاوەکو دەبێتە سرکە، وئەمە باسە لە پاش دابەزینی حوکمی حەرامبوونی سەرخۆشکەرەکانە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد لەم کردەوەیە. بۆیە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر) بگۆڕدرێت بۆ سرکە بە هەرشێوەیەک بێت: ئەگەر شتێکی تێبکرێت وەکو نان یان پیاز یان ترشێنەر -هەوێن- یان هەرشتێکی تر، یان لە پێش سێبەرەوە ببرێت بەرەو پێش خۆر یان بە پێچەوانەوە، یان تێکەڵ بە ماددەیەکی تر بکرێت؛ لەسەر حەرامبوونەکەى خۆی دەمێنێتەوە، وئەمە نابێتە هۆی گۆڕینی حوکمەکەى، بەڵام ئەگەر ماددە ئەلکهولیەکە (خەمرەکە) خۆی بوو بە سرکە بە بێ هیچ دەستکاریکردنێک لە لایەن مرۆڤەوە ئەوا پاکبووەتەوە ولەم حاڵەتەدا حەڵاڵە ودروستە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر