عن أم سلمة رضي الله عنها قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «مَنْ شَرِبَ وفي رواية: «إنَّ الذي يَأكُل أو يَشرَب» في إناءٍ من ذهبٍ أو فضةٍ، فإنما يُجَرْجِرُ في بطنه نارًا مِن جهنَّم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوم سەلەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە دۆلکەیەک (یان پەرداخێک) بخواتەوە کە لە ئاڵتون یان زیو دروستکرا بێت؛ لەڕاستیدا، لە ئاگری دۆزەخ هەڵدەقوڕێنێتە نێو سکیەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: ««هەرکەسێک لە قاپێک (دەفرێک) خواردن بخوات کە لە ئاڵتون یان زیو دروستکرا بێت؛ لەڕاستیدا، لە ئاگری دۆزەخ قوت دەداتە نێو سکیەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە بۆ سەر ئەوانەى کە مەنجەڵ ودەفر وپەرداخ یان هەر کەرەستەیەکی تر خواردن وخواردنەوە بەکاردەهێنن کە بە ئاڵتون وزیو بۆیە کراوە وڕازێنراوەتەوە، وئەوەى ئەم تاوانە ئەنجام بدات ئەوا گوێی لە سزای دۆزەخ دەبێت لە ناو سکیدا کە دەنگێکی ترسێنەر ئەمیش بەهۆی خۆ چواندنی بە کافران وشانازی کردنەوە وشکاندنی دڵی هەژارەکان، وئیسلام مسوڵمان دەپارێزێت لە زیادەڕەوی کردن (ئیسراف کردن) ولادان بەرەو بێڕەوشتی وشتی پووچ، ولە حیکمەت وداناییش لە حەرامکردنیان ئەوەیە کە هەتا سەردەمێکی نزیک وەکو دراو بەکاردەهێنران بۆیە بەرکاهێنیان لە دروستکردن وبۆیە کردنی کەرەستەکانى خواردن وخواردنەوە لەخۆیدا زیانلێدانە لە جوڵەی بازرگانی، وپەکخستنی بەهای پێویستیەکانە بە بێ هەبوونی بەرژەوەندییەکی باش. وئەم نەهی کردنە لەم فەرموودەیە هەموو بەکارهێنانێکی تر دەگرێتەوە بۆ هەر سوودێکی تر، جگە لەوانە نەبێت کە شەریعەت ڕێگەی پێداوە وەکو خشڵی خۆڕازاندنەوە بۆ ئافرەتان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر