عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:« إذا شَرِب الكلب في إناء أحَدِكُم فَليَغسِلهُ سبعًا». ولمسلم: « أولاهُنَّ بالتُراب». عن عبد الله بن مغفل رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:« إذا وَلَغ الكلب في الإناء فاغسلوه سبعًا وعفَّرُوه الثَّامِنَة بالتُّراب».
[صحيح] - [حديث أبي هريرة -رضي الله عنه-: متفق عليه. حديث عبد الله بن مغفل -رضي الله عنهما-: رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سەگ لە پەرداخی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت». لە ریوایەتەکەی (مسلم)دا: «یەکەم جار بە خۆڵ بیشۆن». لە عبداللەی کوڕی موغەفەلەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سەگ بە لێواری زمانی ئاوی (یان هەر شتێکی تری) لە پەرداخی یەکێک لە ئێوە خواردەوە، ئەوا حەوت جار بیشۆن، وهەشتەم جار لە ناو قوڕدا بیشۆن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

چونکە سەگ یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە مرۆڤ حەزی لێناکات، وزۆر پیسی ونەخۆشی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت، بۆیە شەریعەت فەرمانی کردووە بە شۆردنی ئەو پەرداخەی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) کە سەگ زمانی تێوەرداوە -حەوت جار-، یەک جار بە خۆڵ (قوڕ) پاش ئەوە پەرداخەکە بە ئاو دەشۆردرێت، وئەمەش وا دەکات کە دەفرەکە پاک ببێتەوە لە پیسی وزیانەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر