عَنْ أَبِي أَيُّوبَ الأَنْصَارِيِّ رضي الله عنه أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِذَا أَتَيْتُمُ الغَائِطَ فَلاَ تَسْتَقْبِلُوا القِبْلَةَ، وَلاَ تَسْتَدْبِرُوهَا وَلَكِنْ شَرِّقُوا أَوْ غَرِّبُوا» قَالَ أَبُو أَيُّوبَ: فَقَدِمْنَا الشَّأْمَ فَوَجَدْنَا مَرَاحِيضَ بُنِيَتْ قِبَلَ القِبْلَةِ فَنَنْحَرِفُ، وَنَسْتَغْفِرُ اللَّهَ تَعَالَى.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 394]
المزيــد ...

لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر چوونە سەرئاو كردن ؛ ڕوو لە قیبلە مەكەن وپشتی تێمەكەن، بەڵکو ڕوو لە ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکەن». ئەبو ئەیوب دەڵێت: «کاتێک هاتین بۆ شام، بینیمان سەرئاوەکان بەرەو ڕووی کەعبە دروستکراوە، بۆیە خۆمان لە ڕووکردنە قیبلە لادەدا، وداوای لێخۆشبوونمان لە خوای گەورە دەکرد».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 394]

شیکردنەوە

ئەو كەسەی دەیەوێت سەرئاو بكات لە میزكردن یان پیسی كردن ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێكردووە ڕوو بكاتە ئاراستەی قیبلە وڕووی لە ئاراستەی كەعبە بێت، هەروەها نەهی لێكردووە پشت لە قیبلە بكات بەشێوەیەك لە ئاراستەی پشتیەوە بێت ؛ بەڵكو دەبێت ئاراستەی ڕووی بگۆڕێت بەرەو ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا ئەگەر ئاراستەی قیبلە لەلای ئەو وەكو ئاراستەی قیبلەی خەڵكی مەدینە بوو. پاشان ئەبو ئەیوب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی كرد كاتێك هاتن بۆ شام بینیان سەرئاوەكان بەرەو ئاراستەی كەعبە دروستكراون، بۆیە ئەوانیش ئاراستەی لاشەیان لە ئاراستەی قیبلە لادەدا ؛ لەگەڵ ئەمەیشدا داوای لێخۆشبوونیان دەكرد لە خوای گەورە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دانایی لەمەدا بۆ بەگەورەدانانى کەعیبەی پیرۆز وڕێز لێگرتنیەتی.
  2. ئیستیغفار كردن -ووتنی: أستغفر الله- لە پاش دەرچوون لەشوێنی سەرئاوكردن.
  3. جوانی فێرکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ چونکە کاتێک شتێکی قەدەغەکراوى باسکرد ئاماژەی کردووە بۆ شێکی ڕێگەپێ دراو کەشوێنی قەدەغەکراوەکە بگرێتەوە
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (54)
زیاتر