عَنْ أَنَسٍ رضي الله عنه قَألَ:
كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا دَخَلَ الخَلاَءَ قَالَ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الخُبُثِ وَالخَبَائِثِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 142]
المزيــد ...

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک بچوایە بۆ دەست بە ئاو گەیاندن دەیووت: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الخُبُثِ وَالخَبَائِثِ»، واتە: «خوایە پەنا بە تۆ دەگرم لە شەڕ وخراپەی ھەموو شەیتانێکی نێر ومێ».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 142]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بیویستایە بچێتە شوێنی دەست بەئاو گەیاندن، پەنای بە خوای گەورە دەگرت بۆئەوەی بی پارێزێت لە شەڕی شەیتانە نێر ومێیەكان، وهەروەها (الخُبُثِ وَالخَبَائِثِ) وا شیكراوەتەوە كە لەوەیە مەبەست لێیان شەڕ وخراپە وپیسیەكان بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ووتنی ئەم نزایە لەكاتی ویستی چوونە شوێنی دەست بە ئاو گەیاندن ؛ سونەتە.
  2. هەموو خوڵقێنراوەكان هەژارن بۆ لای پەروەردگاریان لەهەموو حاڵەتێكیان ؛ بۆئەوەى ئەو شتەى ئازار وزیانیان پێدەگەیەنێت لێیان دووری بخاتەوە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (56)
زیاتر