+ -

عَنْ أَبِي قَتَادَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا يُمْسِكَنَّ أَحَدُكُمْ ذَكَرَهُ بِيَمِينِهِ وَهُوَ يَبُولُ، وَلَا يَتَمَسَّحْ مِنَ الْخَلَاءِ بِيَمِينِهِ، وَلَا يَتَنَفَّسْ فِي الْإِنَاءِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 267]
المزيــد ...

لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا ».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 267]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە ئەدەبەكانی ڕوونكردووەتەوە، لەوانەیش: نەهی كردووە لەوەی پیاو ئەندامی نێرینەی بەدەستی ڕاستی بگرێت لەكاتی میزكردندا، هەروەها نەهی كردووە لەوەی پیسی پێشەوە وپاشەوە لاببرێت بەدەستی ڕاست؛ چونكە دەستی ڕاست بۆ شتی ڕێزلێنراو دانراوە، ونەهی كردووە لەوەی مرۆڤ هەناسە بدات لەو پەرداخەی ئاوی تێدا دەخواتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى پێشەنگی ئیسلام لە پاك وخاوێنی وئەدەبە جوانەكان.
  2. دوورکەوتنەوە لە شتە پیس وبۆگەنەکان، ئەگەر ناچار بوو ڕاستەوخۆ دەستی لێبدات ؛ ئەوا دەبێت بە دەستی چەپ بێت.
  3. ڕوونکردنەوەى ڕێزداری ڕاست ە ئەندامەکان وفەزڵی بەسەر چەپەوە.
  4. کامڵێتی شەریعەتی ئیسلام وگشتیگری ڕێنمایی وفێرکاریەکانی.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر