عن عبد الله بن مغفل رضي الله عنهما قال: نَهَى رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الخَذْف، وقال: «إِنَّه لاَ يَقتُلُ الصَّيدَ، ولاَ يَنْكَأُ العَدُوَّ، وإِنَّهُ يَفْقَأُ العَيْنَ، ويَكسِرُ السِّنَ». وفي رواية: أن قَرِيباً لابن مغفل خَذَفَ فنَهَاه، وقال: إن رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عن الخَذْفِ، وقال: «إِنَّهَا لاَ تَصِيدُ صَيداً» ثم عاد، فقال: أُحَدِّثُك أنَّ رسول الله نهى عنه، ثم عُدتَ تَخذِفُ! لا أُكَلِّمُكَ أَبَداً.
[صحيح] - [متفق عليه والرواية الثانية لفظ مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی موغەفەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە*، وفەرمووی: «نە ڕاو دەکوژێـت، ونە زیان بە دوژمن دەگەیەنێت، بەڵکو چاو کوێر دەکات، وددان دەشکێنێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «کەسێکی نزیکی ئیبن موغەفەل خەریکی پەلەپیتکردن بوو، و(ئیبن موغەل) پێی ووت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە»، پاشان کەسە نزیکەکەى دیسانەوە هەر بەردەوام بوو لەسەر پەلەپیتکە کردن، (ئیبن موغەفەل) ووتی: «پێت دەڵێم کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێی کردووە، وپاشان هەر بەردەوامیت لەسەر پەلەپیتکە کردن! هەرگیز قسەت لەگەڵدا ناکەم». *(پەلەپیتکە -خەزف: الخَذْف- : شێوەیەکی وەشاندنی وردە بەردە بە بەکارهێنانى پەنجەکانى دەستی ڕاست وچەپ)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی موغەفەل -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە*، و -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (نە ڕاو دەکوژێـت) ولە گێڕانەوەیەکدا: (نە هیچ ڕاوێک دەکات) (ونە زیان بە دوژمن دەگەیەنێت، بەڵکو چاو کوێر دەکات، وددان دەشکێنێت). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە چونکە دەبێتە هۆی شێواندن وکوێربوونی چاو وشکاندنى ددان وزیانگەیاندن بە کەسی بەرامبەر ئەگەر بەردە بچووکەکە لێی بدات. (نە ڕاو دەکوژێـت): چونکە بەردەکە ئەوەندە بەهێز نییە بەڵکو بچووکە. (ونە زیان بە دوژمن دەگەیەنێت): واتا دوژمن وزیانەکانی دوورناخاتەوە بەڵکو ئەوەى دوژمن دووردەخاتەوە وزیانی پێدەگەیەنێت بریتیە لە تیر وکەرەستە جەنگیەکان نەک ئەم بەردە بچووکە. وپاشان خزمێکی عبدالله خەریکی پەلەپیتکە کردن بوو، وئەمیش (عبدالله) نەهی لێیکرد وباسی ئەوەى بۆ کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە، وپاشان بینی خزمەکەى هەر بەردەوامە لەسەر پەلەپیتکە کردن، وپێی ووت: (پێتم ووت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە، وتۆیش هەر بەردەوامیت لەسەر پەلەپیتکە کردن!! هەرگیز قسەت لەگەڵدا ناکەم) بۆیە جێی هێشت وهەجری کرد؛ چونکە ئەو پێچەوانەى فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵسوکەوتی کرد. *(پەلەپیتکە -خەزف: الخَذْف- : شێوەیەکی وەشاندنی وردە بەردە بە بەکارهێنانى پەنجەکانى دەستی ڕاست وچەپ)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان