عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «اتقوا اللَّعَّانَيْن» قالوا: وما اللَّعَّانَانِ يا رسول الله؟ قال: «الذي يَتَخَلَّى في طريق الناس، أو في ظِلِّهم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لەو دوو نەفرەتلێکراوەکان*، ووتیان: دوو نەفرەتلێکراوەکان چیین ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: ئەو کەسەیە لە ڕێگای خەڵکی یان لە سێبەرەکەیان خۆی خاڵی دەکاتەوە (میز وپیسایی دەکات)». *(نەفرەتلێکراوەکان: واتا ئەو کارانەى کە دەبنە ھۆی نەفرینی کردنی خەڵکی لە هەرکەسێک بیانکات هەروەکو لە فەرموودەکەدا ڕوونکراوەتەوە)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

وازبهێنن ودوور بکەونەوە لەو دوو کردەوەیەی کە دەبنە هۆی نەفرەت کردنی خەڵکی لەو کەسەی ئەنجامیان دەدات، وئەوەى ئەنجامیان بدات زۆر جار جوێنی پێدەدرێت یان نەفرەتی لێدەکرێت، چونکە خۆیان هۆکاری ئەو نەفرەت کردنەن بۆیە نەفرەتکردنەکە دراوەتە پاڵیان (اللعانین)، وئەمیش بریتیە لە پاشەڕۆ کردن یان میزکردن لەسەر ڕێگاوبانی خەڵکی یان لە شوێنی سێبەر وحەوانەوەیان، وئەم فەرموودەیە ئاماژەیەکی تێدایە وەکو ئاماژەی ئەم ئایەتە کە باسی هۆکارەکان دەکات کە خواى گەورە دەفەمروێت: {وَلا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ}[الأنعام: 108]، واتە: {(ئەی موسڵمانان) جنێو وقسەی ناشرین مەڵێن بەو بت وپەرستراوانەی کە ئەوان ھاواریان لێدەکەن ودەیانپەرستن بێجگە لە خودا بەو ھۆیەوە ئەوانیش قسەی نەشیاو بە خودا بڵێن}، واتا ئێوە دەبن هۆکار بۆ ئەوەى ئەوان جنێو بە خواى گەورە بدەن؛ بەهۆی جنێو دانتان بە بت وپەرستراوە پوچەڵەکانیان، ولێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک جوێن بە باوکی دایکی بدات. ووتیان: ئایا کەسێک هەیە جوێن بە باوک ودایکی بدات؟ فەرمووی: بەڵێ، کەسێک جوێن بە باوکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەویش جوێن بە باوکی یان دایکی ئەم دەدات. بۆیە لێرەدا وەکو ئەوە وایە خۆی جوێنی بە باوک ودایکی خۆی دابێت چونکە خۆی هۆکار بووە بۆ جوێندان پێیان. وکاتێک دەفەرموێت: (ئەو کەسەیە لە ڕێگای خەڵکی خۆی خاڵی دەکاتەوە): واتا میز وپاشەڕۆ دەکات لەو ڕێگایانەى خەڵکی پێیدا تێپەڕ دەبن، وئەم کردەوەیە حەرامە، ئەگەر لە ناو شاردا بێت یان دەرەوەى شار وڕێگاکانی سەفەر وگەشت کردن، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئازاردانى خەڵکی، وخواى گەورە دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا} [الأحزاب : 58]، واتە: {وکەسانێك کە ئازاری پیاوان وئافرەتانی ئیماندار دەدەن بە بێ ئەوەی ھیچ تاوانێکیان کردبێت ئەوە بەڕاستی ئەوانە بوھتان وتاوانێکی ئاشکرایان گرتۆتە ئەستۆ}. بەڵام ئەگەر ڕێگاوبان نەبوو وکەس پێیدا تێپەڕ نەدەبوو وەکو لە دەشتاییەک یان بنی شاخێک کە هیچ کەس بۆی ناچێت؛ ئەوا لێرەدا خۆ خاڵیکردنەوە ئاساییە چونکە هۆکاری نەفرەت کردنەکە نەماوە. (یان لە سێبەرەکەیان خۆی خاڵی دەکاتەوە) واتا میز وپیسایی دەکات لەو سێبەرانەى کە خەڵکی بۆ حەوانە وخۆپاراستن بەکاریدەهێنن ولەوێ بۆ ماوەیەک دەمێننەوە ودادەنیشتن، بەڵام ئەو سێبەرەی کە خەڵکی بۆ ناچێت لە شوێنە چۆڵ ودەشتاییەکان، ئەوا لێرەدا خۆ خاڵیکردنەوە ئاساییە، چونکە هۆکاری نەفرەتکردنەکە نەماوە؛ وچونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک جار لە ژێر سێبەری دار خورمایەک سەرئاوی کردووە وئەم دار خورمایە سێبەری هەبووە، ودیارەم ئەم دار خورمایە لەوانە نییە کە خەڵکی بۆ حەوانە وخۆپاراستن بەکاردەهێنن لە کاتی گەرمادا ودوورە دەست بووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر