+ -

عَنْ سَلْمَانَ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
قَالَ لَنَا الْمُشْرِكُونَ: إِنِّي أَرَى صَاحِبَكُمْ يُعَلِّمُكُمْ حَتَّى يُعَلِّمَكُمُ الْخِرَاءَةَ، فَقَالَ: أَجَلْ، إِنَّهُ نَهَانَا أَنْ يَسْتَنْجِيَ أَحَدُنَا بِيَمِينِهِ، أَوْ يَسْتَقْبِلَ الْقِبْلَةَ، وَنَهَى عَنِ الرَّوْثِ وَالْعِظَامِ وَقَالَ: «لَا يَسْتَنْجِي أَحَدُكُمْ بِدُونِ ثَلَاثَةِ أَحْجَارٍ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 262]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەلمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
موشریكەكان پێمانیان ووت: دەبینین هاوەڵەكەتان (مەبەستیان پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-) فێری هەموو شتێکی کردوون تەنانەت چۆنیەتی سەرئاوكردنیش، (سەلمان) ووتی: بەڵێ، «نەهی لێمان کرد: لە تارات کردن بە دەستی ڕاست، ولە ڕوو كردن لە قیبلە (لە كاتی سەرئاوكردن)، ولە (خۆ پاككردنەوە) بە تەپاڵە یان ئێسک، وفەرمووی: «با هیچ یەكێكتان تارات نەكات (خۆی پاك نەكاتەوە) بە كەمتر لە سێ بەرد».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 262]

شیکردنەوە

سەلمان -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: موشریكەكان بە گاڵتەجاریەوە پێمانیان ووت: پێغەمبەرەكەتان ئێوەی فێری هەموو شتێك كردووە، تەنانەت فێری كردوون چۆن میز وپیسی بكەن لەكاتی سەرئاو كردن! سەلمان ووتی: بەڵێ، ئەدەبەكانی سەرئاوكردنی فێرمان كرد؛ ونەهی لێكردین لەوەی پاش تەواوبوونی سەرئاو بە دەستی ڕاست تارات بكەین ئەمیش بۆ ڕێزلێنانی دەستی ڕاست وپاراستنی لە پیسی، یان نەهی لێكردین لەوەی ڕوو بكەینە كەعبە لەكاتی میز یان پیسی كردن، ونەهی كردووە لە خۆپاككردنەوە بە تەپاڵەی ئاژەڵ وپیسی وئێسك، ونابێت كەمتر لە سێ بەرد بەكاربهێنێت بۆ خۆپاككردنەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى گشتگیری شەریعەتی ئیسلام بۆ هەموو ئەو شتانەى خەڵکی پێویستی پێیەتی.
  2. ڕوونكردنەوەی هەندێك لە دابەكانی تارات وسەرئاو كردن.
  3. حەرامبوونی ڕوو کردنە قیبلە لەکاتى میز یان پیسی كردن؛ چونکە فەرمووی: (نەهی لێمان کرد)، وبنچینە لە نەهی کردن بۆ حەرامبوونە.
  4. نەهی کردن لە تارات کردن وخۆ پاککردنەوە بە بەرد وشتی تر بە دەستی ڕاست؛ بۆ ڕێزلێنانە لە ڕاست.
  5. فەزڵ وچاکی دەستی ڕاست بەسەر دەستی چەپەوە؛ چونکە دەستی چەپ بەکاردێت بۆ لابردنی شتە پیس وبۆگەنەکان، ودەستی ڕاست بۆ شتە باش وپاکەکان بەکاردێت.
  6. واجبێتی لادانى پاشەڕۆی دەرچوو لە کۆمەوە بە ئاو یان بە بەرد، ئەگەر پیسیەکە کەم یان زۆر بێت.
  7. نەهی کردن لە خۆپاککردنەوە بە کەمتر لە سێ بەرد؛ چونکە کەمتر لە سێ بەرد زۆرجار نابێتە هۆی پاکبوونەوە.
  8. هەرشتێک مەبەستی پاکبوونەوە پێی جێبەجێ ببێت؛ ئەوا بەسە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردی دیاریکردووە؛ چونکە بە پێی بەکارهێنانى زۆرینەیە، وهەرشتێک بەم شێوەیە لێک بدرێتەوە نابێت وا لێی تێبگەین کە شتەکانى تر ڕێگەپێدراو نییە.
  9. سونەتە کۆتاییهێنان بە خۆپاککردنەوە بە بەرد لەسەر ژمارەی تاک، ئەگەر پاکبوویەوە بە چوار ئەوا بەردێکی تریش زیاد دەکات وبەو شێوەیە؛ چونکە -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (من استجمر فليوتر) واتە: (هەرکەسێک بەردی بەکارهێنا -بۆ خۆپاککردنەوە- ئەوا با -لە کۆتا جاردا ژمارەی بەردەکە- تاک بێت).
  10. نەهی کردن لە خۆپاککردنەوە لە پاشەڕۆ بە تەپاڵە؛ بەهۆی ئەوەی یان پیسە، یان خۆراکی ئاژەڵەکانى جنۆکەکانە.
  11. نەهی کردن لە خۆپاککردنەوە بە ئێسک؛ بەهۆی ئەوەی یان پیس وزیانبەخشە، یان خۆراکی جنۆکەکانە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر