عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «اسْتَنْزِهوا من البول؛ فإنَّ عامَّة عذاب القبر منه».
[صحيح] - [رواه الدارقطني]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان لە میز پاک ڕابگرن، چونکە زۆرینەی سزای گۆڕ بە ھۆی ئەوەیە».
صەحیحە - دارەقوطنی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا یەکێک لە هۆکارەکانی سزای ناو گۆڕمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە زۆریش بڵاوە، ئەویش بریتیە لە خۆ پاک نەکردنەوە وخۆ پاک ڕانەگرتن لە میز و(پرشی میز)، واتە هۆکاری سزاکە بریتیە لە: گوێنەدان بە شۆردنی ئەو ئەندامانەی پیسیایی (میز وپاشەڕۆک) یان لێوە دەردەچێت پاش چوونە سەر ئاو، یان گوێ نەدان بەوەی کە پرشی میز بەر جلەکەت بکەوێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سووربوون لە سەر خۆ پاککردنەوە وخۆ دوو ڕاگرتن لە میز، بۆ ئەوەی بەر لاشەی وبەر جلەکەی نەکەوێت.
  2. باشتر وایە پەلە بکرێت لە پاککردنەوەی لاشە وجلەکان لە پاش تووشبوون بە پاشەڕۆی میز، جا بە شۆردنی ئەو بەشەی لاشە بێت یان لە پاککردنەوی جلەکە بێت، و واجبە کە لاببرێت پێش نوێژکردن چونکە نوێژکردن بە جل ولاشەی تووشبوو بە پیساییەوە دروست نییە.
  3. میز پیسە، ئەگەر میز تووشی لاشەیەک یان جلێک یان شوێنێک ببێت ئەوا پیسیان دەکات، ونوێژ دروست نییە لەو حاڵەتی پیس بوونانەدا، چونکە پاکبوونەوە لە پیسییەکان مەرجێکە لە مەرجەکانی قبوڵ بوونی نوێژ.
  4. وازهێنان وپشت گوێخستنی خۆ پاک ڕاگرتن لە میز لە تاوانە گەورەکانە.
  5. دووپاتکردنەوە ودڵنیابوون لە بوونی سزای گۆڕ (عذاب القبر) کە ئەمە بە دڵنیاییەوە لە قورئان ولە سونەت ولە کۆی یەکدەنگی زانایانەوە (الإجماع)ەوە هاتووە.
  6. دووپاتکردنەوەی بوونی پاداشت لە قیامەتدا، گۆڕ یەکەم قۆناغی قیامەتە، وگۆڕ: یان باخێکە لە باخەکانی بەهەشت، یان چاڵێکە لە چاڵەکانی دۆزەخ.
زیاتر