عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: كنَّا قعودا حول رسول الله صلى الله عليه وسلم ومعنا أبو بكر وعمر رضي الله عنهما في نَفَرٍ، فقام رسول الله صلى الله عليه وسلم من بين أَظْهُرِنَا فأبطأ علينا، وَخَشِينَا أَنْ يُقْتَطَعَ دوننا وفزعنا فقمنا، فكنت أول من فزع، فخرجت أبتغي رسول الله صلى الله عليه وسلم حتى أتيت حائطا للأنصار لبني النجار، فدُرْتُ به هل أجد له بابا؟ فلم أجدْ! فإذا رَبِيعٌ يدخل في جوف حائط من بئر خارجه - والربيع: الجدول الصغير - فَاحْتَفَرْتُ، فدخلت على رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: «أبو هريرة؟» فقلت: نعم، يا رسول الله، قال: «ما شأنك؟» قلت: كنت بين أَظْهُرِنَا فقمت فأبطأت علينا، فَخَشِينَا أَنْ تُقْتَطَعَ دوننا، ففَزِعْنَا، فكنت أول من فزع، فأتيت هذا الحائط، فَاحْتَفَزْتُ كما يَحْتَفِزُ الثعلب، وهؤلاء الناس ورائي. فقال: «يا أبا هريرة» وأعطاني نعليهِ، فقال: «اذهبْ بِنَعْلَيَّ هاتين، فمن لقيت من وراء هذا الحائط يشهد أن لا إله إلا الله مُسْتَيْقِنًا بها قلبه، فَبَشِّرْهُ بالجنّة... » وذكر الحديث بطوله.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو کۆمەڵێک لە هاوەڵانی دانیشتبوو وئەبوبەکر وعومەریشمان لەگەڵدا بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا وڕۆیشت، وزۆر دواکەوت ونەگەڕایەوە، وزۆری پێچوو ترساین تووشى شتێك بووبێت، خێرا ڕاپەڕین وهەموو ھەستاین، من یەکەم كەس بووم، كە هەستام ودەرچووم بە دوای پێغەمبەری خوادا دەگەڕام -صلى اللە علیە وسلم-، هەتا گەیشتم بە دیوارێکی ئەنساڕەکانى بەنى نەجار، بە دەوريدا گەڕام بۆ ئەوەی دەرگاکەی بدۆزمەوە؟ ودەرگام نەدۆزیەوە! بەڵام جۆگەلەیەکی بچووکی ئاوم بینی لە دیوارەکەوە دەچووە ژوورەوە، منیش خۆم باریك وکۆ کردەوە، وچوومه ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «ئەبو هوریرە»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «ئەوە چیتە؟»، ووتم: تۆ لەناو ئێمەدا بوویت هەستایت وڕۆیشتیت، زۆر دواكەوتیت، ئێمەیش ترساین تووشى شتێكت بەسەردا هاتبێت، هەموومان راپەڕین، من یەکەم كەس بووم كە راپەڕیم، هاتم بۆ لای ئەم دیوارە و وەكو رێوى خۆم كۆكردەوە بۆ ناو دیوارەكە، خەڵكەكەش له پشتمەوەن. نەعلەكانى پێدام، وفەرمووی: «ئەی ئەبو هوریرە»، ونەعلەکانى پێدام، وفەرمووی: ئەم نەعلانەم ببە، ھەركەسێکت بینى لە پشت ئەم دیوارەوە بە دڵ ویەقینەوە شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله)؛ ئەوا موژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە .ـ.». وپاشان تەواوى فەرموودەکەی باسکرد.
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو هاوەڵاندا دانیشتبوو، وئەبوبەکر وعومەریشی لەگەڵدا بوو -ڕەزاى خوایان لێبێت-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەناکاو هەستا وبۆ ماوەیەکی زۆر نەگەڕایەوە، بۆیە ترسان لەوەى کەسێک ئازاری دابێت لە کاتی تەنها بوونیدا، چونکە مونافیقەکان ودوژمنانى ئیسلام بە بەردەوام دەیانەوێت زیان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بدەن، بۆیە هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە ترس وئاگاوە هەستان، یەکەم کەس کە هەستا ئەبوهورەیرە بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- هەتا گەیشتە لای دیوارێکی بەنی نەجار، بە دەوری دیوارەکەدا سووڕی خوارد بۆ ئەوەى دەرگایەک بدۆزێتەوە بۆ چوونە ژوورەوە کەچی نەیدۆزیەوە، بەڵام شوێنێکی (بۆشاییەکی) بچووکی دۆزیەوە لە دیوارەکە کە لێیەوە ئاو دەچێتە ژوورەوە، لاشەی کۆکردەوە هەتاوەکو چووە ژوورەوە وپێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم-، پێی فەرموو: (ئەبو هوریرەیە؟)، ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەعلەکانى خۆی پێدا وئەمیش نیشانە وئاماژەیە بۆ ئەوەى کە ئەبوهورەیرە باسی دەکات ڕاستگۆیە لە گێڕانەوەیدا ولە پێغەمبەرەوە بیستوویەتی -صلى اللە علیە وسلم-، وپێی فەرموو: (ئەم نەعلانەم ببە، ھەركەسێکت بینى لە پشت ئەم دیوارەوە بە دڵ ویەقینەوە شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله)؛ ئەوا موژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە): چونکە هەرکەسێک ئەم ڕستە بڵێت بە یەقین ودڵنیایی لە دڵەوە ئەوا بێگومان فەرمانەکانى خودا جێبەجێدەکات وخۆی لە حەرامکراوەکان ونەهی لێکراوەکان دەپارێزێت، چونکە دەڵێت: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، ئەگەر ئەمە واتاى ئەم ڕستە مەزنە بێت ئەوا ماناى ئەوەیە ئەم کەسەی تەنها خودا دەپەرستێت بە بێ هیچ شەریک وهاوبەش بڕیاردانێک، بەڵام هەرکەسێک بە زمان بیڵێت بەڵام لە دڵەوە یەقین ودڵنیایی نەبێت سەبارەت بەم ڕستەیە ئەوا سوودی بۆی نابێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر