+ -

عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
قَدِمَ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَبْيٌ، فَإِذَا امْرَأَةٌ مِنَ السَّبْيِ قَدْ تَحْلُبُ ثَدْيَهَا تَسْقِي، إِذَا وَجَدَتْ صَبِيًّا فِي السَّبْيِ أَخَذَتْهُ، فَأَلْصَقَتْهُ بِبَطْنِهَا وَأَرْضَعَتْهُ، فَقَالَ لَنَا النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَتُرَوْنَ هَذِهِ طَارِحَةً وَلَدَهَا فِي النَّارِ؟» قُلْنَا: لاَ، وَهِيَ تَقْدِرُ عَلَى أَلَّا تَطْرَحَهُ، فَقَالَ: «لَلَّهُ أَرْحَمُ بِعِبَادِهِ مِنْ هَذِهِ بِوَلَدِهَا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 5999]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
هەندێک سەبی^ هێنرا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئافرەتێک لە سەبیەکان مەمكەكانی پڕی شیر بوو ودەگەڕا، ومنداڵێکی دۆزیەوە لە نێو سەبیەکان وگرتی، ولكاندی بە سكی وشیری پێیدا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێتان وایە ئەمە منداڵەكەی فڕێ بداتە نێو ئاگرەوە؟»، ووتمان: نەخێر، هەتاوەكو لە توانایدا بێت كە فڕێی نەدات، فەرمووی: «خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندەکانى زیاتر لە ئەم دایکە بەرامبەر منداڵەکەى». ^(سەبی: واتە ئەو ئافرەتانە ومنداڵەکانیان کە بەشدارن لە جەنگدا دژ بە مسوڵمانان ولە پاش جەنگەکە وەکو دیل گیران)

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 5999]

شیکردنەوە

هەندێک دیل لە هەوازینەوە هێنران بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئافرەتێک لە نێویان بە دوای منداڵەكەیدا دەگەڕا، بۆئەوەی منداڵەكەی بدۆزێتەوە وبیگرێت وبە شیری زۆری مەمكەكانی شیری پێبدات، كاتێك لە نێو دیلەكان منداڵەكەی دۆزیەوە وگرتی، ولكاندی بە سكی وشیری پێدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵانی فەرموو: پێتان وایە ئەم ئافرەتە منداڵەكەی فڕێ بداتە نێو دۆزەخەوە؟ ووتمان: نەخێر، بە ویستی خۆی هەرگیز فڕێی نادات. فەرمووی: خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندە مسوڵمانەکانى زیاتر لە ئەم دایکە بەرامبەر بە منداڵەکەى.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەحمەت وبەزەیی خواى گەورە بەرامبەر بە بەندەکانى، وخێر وچاکەى بۆیان دەوێت ودەیەوێت ڕزگاریان بکات لە چوونە نێو دۆزەخ.
  2. سوود وەرگرتن لە ڕوودا وپێشهاتەکان وبەستنەوەیان بە ڕێنموێنی وفێرکردن.
  3. پێویستە ئیماندار گومانی باشی بە پەروەردگاری هەبێت، وبێ هیوا نەبێت لەگەڵ تەقوای خوای گەورە وپابەندبوون لەسەر دینداری، ئەو پەروەردگارە -سبحانه وتعالی- میهرەبانی وڕەحمەت وبەزەیی فراوانە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية المقدونية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر