+ -

عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضيَ اللهُ عنهُما قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَا أَسْكَرَ كَثِيرُهُ فَقَلِيلُهُ حَرَامٌ».

[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن أبي داود: 3681]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری كوڕی عبد اللە وە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرشتێك زۆر لێی (بخورێتەوە مرۆڤ) سەرخۆش بكات؛ ئەوا كەمەكەیشی هەر حەرامە».

[حەسەنە] - - [سنن أبي داود - 3681]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەر خواردنەوەیەك یان خواردنێك زۆرێك لێی ببێتە هۆی سەرخۆشبوون و لەدەستدانی ئەقڵ؛ ئەوا خواردن یان خواردنەوەی كەمێكیش لێی هەر حەرامە ئەگەرچیش نەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەقڵ وهۆش.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شەریعەت بەپەرۆشە لەسەر پاراستنی ئەقڵ وهۆشی خەڵكی.
  2. دروستێتی بەهەند وەرگرتنی بابەتی داخستنی ڕێگا وهۆكارەكان (سد الذرائع)، چونكە ڕێگرە لە هەموو شتێك ببێتە هۆی گەیشتن بە تاوانە قێزەوەنەكان.
  3. حەرامبوونی بڕێكی كەمیش لە سەرخۆشكەرەكان؛ چونكە هۆكارە بۆ سەرخۆشبوون.
  4. ئەگەر شتێك كەمی یان زۆری مرۆڤ سەرخۆش نەكات، ئەوا حەرام نییە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر