+ -

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ:
وُقِّتَ لَنَا فِي قَصِّ الشَّارِبِ، وَتَقْلِيمِ الْأَظْفَارِ، وَنَتْفِ الْإِبِطِ، وَحَلْقِ الْعَانَةِ، أَلَّا نَتْرُكَ أَكْثَرَ مِنْ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 258]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«كاتمان بۆ دانراوە بۆ كورت كردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆك، وهەڵكەندنی مووی بن باڵ، وتاشینی مووی بەر؛ كە نابێت زیاتر لە چل شەو تێپەڕێنێت».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 258]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماوەیەكی دیاریكردووە بۆ كورتكردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆكەكانی دەست وپێیەكان، وهەڵكەندنی مووی بن باڵ، وتاشینی مووی بەر؛ بەوەی نابێت وازیان لێبهێدرێت درێژ ببنەوە زیاتر لە چل ڕۆژ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شەوكانی دەڵێت: ڕای هەڵبژێردراو ئەوەیە پابەند دەبێت بەو چل ڕۆژەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیاریكردووە بۆیە ڕێگەپێدراو نییە ئەو ماوەیە تێبپەڕێنێت، وپێچەوانەی سونەت نەبۆتەوە ئەو كەسەی واز دەهێنێت لە بڕینی مووی سمێڵ وكردەوەكانی تر ئەگەرچیش درێژ بنەوە؛ هەتاوەكو ئەو ماوە دیاریكراوە تەواو دەبێت.
  2. ئیبن هوبەیرە دەڵێت: ئەم فەرموودەیە ئاماژەیە بۆ كۆتا كاتی ڕوخستەدان بۆ دواخستنی ئەم كردەوانە، وباشتر وایە پێش ئەو كاتە دیاریكراوە ئەنجامیان بدات.
  3. گرنگیدانی ئاینی ئیسلام بە پاكوخاوێنی وخۆپاككردنەوە وجوانی.
  4. بڕینی سمێڵ (شوارب)؛ مەبەستی لێی كورتكردنەوە وبڕینی مووی دەرچووە لە سەرەوەی لێوی سەرەوە.
  5. هەڵكەندنی مووی بن باڵ؛ مەبەست لێی لابردنی ئەو موویە لە بنی باڵەكاندا دەردەچێت، ئەمیش لە ژێرەوەی جومگەكانی گەیشتنی شانەكانە بە باڵەكان.
  6. تاشینی مووی بەر؛ ئەمیش موویەكی زبرە لە دەوروبەری ئەندامی زاوزێی پیاو ئافرەت دەردەچێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان