عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: ثَلاَثَةٌ أَنَا خَصْمُهُمْ يَوْمَ القِيَامَةِ: رَجُلٌ أَعْطَى بِي ثُمَّ غَدَرَ، وَرَجُلٌ بَاعَ حُرًّا فَأَكَلَ ثَمَنَهُ، وَرَجُلٌ اسْتَأْجَرَ أَجِيرًا فَاسْتَوْفَى مِنْهُ وَلَمْ يُعْطِهِ أَجْرَهُ».
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 2270]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:
«خودای گەورە دەفەرموێت: من بەرهەڵستكاری سێ کەسم لە ڕۆژی قیامەتدا: پیاوێک بە ناوی منەوە بەڵێن دەدات پاشان ناپاکی دەکات، و پیاوێک مرۆڤێکی ئازاد دەفرۆشێت و پارەکەی دەخوات، و پیاوێک کرێکارێک بە کرێ دەگرێت و کاری پێ دەکات؛ پاشان کرێیەکەی پێنادات».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 2270]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- فەرموویەتی: سێ جۆر کەس هەن کە من دوژمن و بەرهەڵستكاریانم لە ڕۆژی دواییدا، و هەرکەسێک من بەرهەڵستكاری بم، ئەوا شكستی پێدەهێنم و سەردەكەوم بەسەریدا: یەکەم: ئەو کەسەی سوێندی بە خودا خواردووە، و پەیمانێکی داوە پاشان پەیمانەكەی شکاندووە و ناپاکی -خیانەتی- کردووە. دووەم: ئەو کەسەی پیاوێکی ئازادی فرۆشتووە بەوەی کە کۆیلەیە، پاشان نرخەکەی خواردووە و بە بەهاکەی مامەڵەی کردووە. سێیەم: ئەو کەسەی کرێکارێکی بە كرێ گرتووە بۆ ئیشێك، و كرێكارەكە ئیشەكەی بۆ تەواو كردووە؛ بەڵام خاوەن كارەكە کرێی ئیشەكەی پێنەداوە.