+ -

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا قَالَ:
مَا قَاتَلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَوْمًا قَطُّ حَتَّى يَدْعُوَهُمْ.

[صحيح] - [رواه أحمد والبيهقي] - [سنن البيهقي: 18232]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جەنگی نەكردووە بەرامبەر بە هیچ قەومێك هەتاوەكو بانگەوازی دەكردن (بۆ ئیسلام).

[صەحیحە] - [رواه أحمد والبيهقي] - [سنن البيهقي - 18232]

شیکردنەوە

ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- هەواڵیداوە کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەستی نەكردووە بە بەرپا كردنی جەنگ دژ بە هیچ كۆمەڵ وقەومێك؛ هەتاوەکو سەرەتا بانگی دەکردن بۆ هاتنە نێو ئاینی ئیسلام، ئەگەر وەڵامی بانگەوازەکەیان نەدایەتەوە؛ ئینجا جەنگی لە دژیان بەرپا دەكرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەرجی بانگەوازکردن بۆ ئیسلام پێش بەرپاكردنی جەنگ؛ ئەگەر ئیسلامیان پێنەگەیشتبێت.
  2. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بانگی دەکردن بۆ ئیسلام، ئەگەر ڕەتیان بکردایەتەوە؛ پێشنیاری پێدانی جزیەی -سەرانەی- دەکرد، ئەگەر ئەوەیشیان ڕەت بکردایەتەوە، جەنگی لە دژیان بەرپا دەكرد؛ هەروەكو لە فەرموودەکانی تردا هاتووە.
  3. دانایی لە شەرعاندنی جیهاد ئەوەیە کە خەڵک بێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، نەک بۆ تەماح و چاوچنۆکی بێت لەسەر ژیانیان و سامانیان و وڵاتەکانیان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان