عن سعيد بن زيد، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «من قُتِلَ دُون مَالِهِ فهو شَهيدٌ، ومن قُتِلَ دُون أهْلِهِ، أو دُونَ دَمِهِ، أو دُون دِيْنِهِ فهو شَهيدٌ».
[صحيح] - [رواه أبوداود والترمذي والنسائي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەعیدی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگریکردنی لە: ماڵی، یان خێزانی، یان خوێنی، یان ئاینەکەى؛ ئەوا شەهیدە».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە سوودی ئەوەى تێدایە کە هەرکەسێک دز یان ڕێگر هاتە سەری و ویستی پارە وماڵەکەى ببات بە هێزەوە بە بێ هیچ مافێکی شەرعی، ئەوا ئەو کەسە بۆی هەیە شەڕی دژ بکات وبەرگری لە ماڵ وپارەکەى بکات، وئەگەر ئەم مسوڵمانە بکوژرێت بەهۆی بەرگری کردنی لە ماڵ وپارەکەى ئەوا شەهیدە لە حوکم وپاداشتدا لە لای خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، ومەبەست ئەوە نییە کە وەکو شەهیدی جەنگە کە ناشۆردرێت، وبە هەمان شێوەیە ئەگەر کەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگری کردنی لە نەفسی خۆی، یان بەرگری بکات لە خێزان وکەسە نزیکەکانی وئەگەر بکوژرێت بەهەمان شێوە حوکم وپاداشتی شەهیدی بۆ هەیە، وئەوەیشی لە پێناو دینەکەى وسەرخستنی ئاینەکەى بکوژرێت لە گۆڕەپانی جەنگدا حوکمی شەهیدی جەنگی هەیە کە ناشۆردرێت ونوێژی لەسەر ناکرێت، وئەم فەرموودەیە بنچینەیە لە لای زانایان کە بە دوورخستنەوەى هێرشکەر ودەستدرێژکەر (دفع الصائل) ناو دەنرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر