عن سلمة بن الأكوع رضي الله عنه قال: «أَتَى النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم عَيْنٌ مِنْ الْمُشْرِكِينَ، وَهُوَ فِي سَفَرِهِ، فَجَلَسَ عِنْدَ أَصْحَابِهِ يَتَحَدَّثُ، ثُمَّ انْفَتَلَ، فَقَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم : اُطْلُبُوهُ وَاقْتُلُوهُ فَقَتَلْتُهُ، فَنَفَّلَنِي سَلَبَهُ». فِي رِوَايَةٍ «فَقَالَ: مَنْ قَتَلَ الرَّجُلَ؟ فَقَالُوا: ابْنُ الأَكْوَعِ فَقَالَ: لَهُ سَلَبُهُ أَجْمَعُ».
[صحيح] - [الرواية الأولى: متفق عليها. الرواية الثانية رواها مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەلەمەى کوڕی ئەکوعەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «سیخوڕێک لە موشریکەکان هات (بۆ سیخوڕی کردن بەسەر) پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە سەفەردا بوو، سیخوڕەکە لە نێو هاوەڵان دانیشتبوو وقسەی لەگەڵیاندا کرد، پاشان شوێنەکەى جێهێشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڕۆن وشوێنی بکەون وبیکوژن»، (سەلەمە) دەڵێـت: ومنیش کوشتم، بەهۆی ئەمەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پشکی (بەشی لە دەستکەوتەکانی جەنگی) پیاوەکەى پێدام». ولە گێڕانەوەیەکدا: «فەرمووی: کێ ئەو پیاوەى کوشت؟ ووتیان: کوڕی ئەکوەع -ئیبن ئەکوەع-، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەموو پشکەکانى (بەشی لە دەستکەوتەکانى جەنگی) پیاوەکە بۆ ئەو دەبێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە حوکمی شەریعەتی ئیسلامی تێدایە سەبارەت بە سیخوڕی کردنی ئەو کافرانەى کە لە جەنگدان بەرامبەر مسوڵمانان، سەلەمەى کوڕی ئەکوەع -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (سیخوڕێک لە موشریکەکان هات -بۆ سیخوڕی کردن بەسەر- پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-): ولە فەرموودەکەدا بە (عَین) واتا: چاو؛ باسی سیخوڕەکە کراوە چونکە زۆرینەى کاری سیخوڕی کردن بە چاو ئەنجامدەدرێت وزۆر بە قووڵی وگرنگیەوە سەیری دەکرد هەروەکو ئەوا وابێت هەموو لاشەی چاو بێت. سەلەمە دەڵێت: (لە کاتێکدا -پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا بوو). پاشان دەڵێت: (سیخوڕەکە لە نێو هاوەڵان دانیشتبوو وقسەی لەگەڵیاندا کرد، پاشان شوێنەکەى جێهێشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڕۆن وشوێنی بکەون وبیکوژن»، ومنیش کوشتم، بەهۆی ئەمەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پشکی -بەشی لە دەستکەوتەکانی جەنگی- پیاوەکەى پێدام»): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستکەوتەکانى جەنگی پیاوەکەى وەکو زیادەیەک وپاداشتێک بەخشی بە سەلەمە، ولە فەرموودەکە بە وشەی (سَلَبه) ناوى ئەو شتانە هێنراوە کە بەخشرا بە سەلەمەوە ئەمیش بە واتای لێسەندنەوە دێت چونکە لە پیاوەکە دەسێندرێتەوە پاش ئەوەى کوژرا ودەدرێت بە سەلەمە وئەم دەستکەیە(سَلَبه)یە بریتیە لە: سواریەکە -ئەسپ یان وشتر- وشتومەکەکانى سەر پشتی لە چەک وخواردن وئاڵتون وزیو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان