عَنْ عِكْرِمَةَ:
أَنَّ عَلِيًّا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ حَرَّقَ قَوْمًا، فَبَلَغَ ابْنَ عَبَّاسٍ فَقَالَ: لَوْ كُنْتُ أَنَا لَمْ أُحَرِّقْهُمْ لِأَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «لاَ تُعَذِّبُوا بِعَذَابِ اللَّهِ»، وَلَقَتَلْتُهُمْ كَمَا قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «مَنْ بَدَّلَ دِينَهُ فَاقْتُلُوهُ».
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 3017]
المزيــد ...
لە عیکريمەوە دەڵێت:
عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- خەڵکانێکی سووتاند، ئەمە گەیشت بە ئیبن عەباس؛ ووتی: ئەگەر من بوومایە نەیانم دەسووتاند چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «سزا مەدەن بە سزادانى خواى گەورە»، ودەیانم کوشت هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «هەرکەسێک ئاینەکەى گۆڕی^؛ بیکوژن». ^(واتا: ئەگەر لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە -مورتەد- بوو)
-
عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- ئیجتیهادی كرد و کۆمەڵێک لە زندیقەکانی بە ئاگر سووتاند کە لە ئیسلام هەڵگەڕابوونەوە، ئەم هەواڵە گەیشت بە عبد الله ی كوڕی عەباس -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەویش پشتیوانی كرد لە کوشتنیان؛ بەڵام نكۆڵی كرد لە سووتاندنیان بە ئاگر. ووتی: ئەگەر من لە شوێنی ئەو بوومایە بە ئاگر نەمدەسووتاندن؛ چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کە نابێت کەس بە ئاگر سزا بدات جگە لە الله نەبێت كە خوڵقێنەری ئاگرە، بۆیە تەنها کوشتنیان بەسە، چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرموویەتی: هەر کەسێک لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە و ئاینەکەی گۆڕی بۆ ئایینێکی تر؛ ئەوا بیکوژن.