عَنِ شُرَيْحٍ بنِ هانِئٍ قَالَ:
سَأَلْتُ عَائِشَةَ، قُلْتُ: بِأَيِّ شَيْءٍ كَانَ يَبْدَأُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا دَخَلَ بَيْتَهُ؟ قَالَتْ: بِالسِّوَاكِ.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 253]
المزيــد ...

لە شورەیحی کوڕی هانیئەوە دەڵێت:
پرسیارم لە عائیشە كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتم: ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بگەڕایەتەوە بۆ ماڵەکەى بە چی شتێک دەستی پێدەکرد؟ ووتی: «بە سیواک کردن».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 253]

شیکردنەوە

سوننەت وڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو كە دەستی دەكرد بە سیواك كردن لە پێش چوونە ماڵەوە؛ لە هەركاتێك لە شەو یان لە ڕۆژدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سیواك كردن بەشێوەیەكی گشتی لە هەموو كاتێكدا ؛ ڕێگەپێدراوە، وشەریعەت زیاتر جەختی لەسەر كردوەتەوە لەم كاتانەدا، لەوانەیش: كاتی چوونە ماڵ، و لەكاتی نوێژ، و لەكاتی دەستنوێژگرتن، و لەپاش هەستان لە خەو، و لەكاتی گۆڕانی بۆنی دەم.
  2. ڕوونكردنەوەی بەپەرۆشی هاوەڵان لە پرسیاركردن سەبارەت بە حاڵ وگوزەران وسوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆئەوەی شوێنی بكەن.
  3. وەرگرتنی زانست لە خاوەنەكانیەوە؛ ئەوانەی زاناترن سەبارەتی، ئاماژە بۆی لێرەدا؛ پرسیار لە عائیشە كرا -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی چونە ماڵەوەی
  4. جوانی مامەڵەکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خێزانەکانى، ئاماژە بۆی لێرەدا؛ سیواکی دەکرد لەكاتی چوونە ماڵەوە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (46)