عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: لَقَد رَأَيت سبعين من أهل الصُّفَّةِ، مَا مِنهُم رَجُل عَلَيه رِدَاء، إِمَّا إِزَار، وإِمَّا كِسَاء، قد رَبَطوا في أعناقِهم، فمنها ما يبلغُ نصف الساقين، ومنها ما يبلغ الكعبين، فَيَجْمَعُهُ بيده كَرَاهِيَةَ أن تُرى عورَتُه.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «حەفتا کەسم لە ئەهلی سوفە بینی، هیچ یەکێکیانم نەبینی کە کراسی لەبەردا بێت (کە بەشی سەرەوەى لاشە دابپۆشێت)، یان ئیزار (جلی نیوەى خوارەوەى لاشە) یان چارۆکەیان لەبەردابوو بە ملیانەوە بەستبوویان؛ تێیاندا بوو گەیشتبوو بە نیوەی ساقەکانى وتێیاندا بوو گەیشتبوو بە قولەپێکانى، وهەندێک بە دەستی کۆی دەکردەوە وهەڵیدەگرت بۆ ئەوەى عەورەتی دەرنەکەوێت».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەهلی سوفە لە هاوەڵانی پێغەمبەرن -صلى الله عليه وسلم- بوون لە کۆچکەرە هەژارەکان کە خاک وماڵی خۆیان جێهێشت لە مەککە وکۆچیان کرد بەرەو مەدینە لە پاش ئەوەى خاکی خۆیان خۆشەویستتر شوێن بوو بەلایانەوە. وئەهلی سوفە زیاتر لە حەفتا پیاو دەبوون، وسوفە شوێنێک بوو کە سێبەری تێدا بوو لە گۆشەیەکی مزگەوتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کە لەوێدا هەژاران لە کۆچکەرەکان دەخەوتن. ئەو جلەی کە لەبەریان دەکرد لە هاوین وزستاندا ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی دەکات وخۆی یەکێک بوو لە ئەوان، دەڵێت: (هیچ یەکێکیانم نەبینی کە کراسی لەبەردا بێت -کە بەشی سەرەوەى لاشە دابپۆشێت-): واتا بۆ ئەوەى یەکێکیان کراس بپۆشێت لە بەشی نیوەى سەرەوەى لاشە ئەوا پێویست بوو لە خوارەوەى ئیزار بپۆشێت بۆئەوەى نیوەى خوارەوەى لاشەیشی داپۆشراو بێت، کراس بۆ نمونە ئەمڕۆ وەکو -قەمیس وچاکەت- دەگرێتەوە، وئەبو هورەیرە باسی ئەوە دەکات کەسیان کراسێکی نەدەدۆزیەوە بۆ ئەوەى لەبەری بکات، بەڵکو یەک پارچە جل لەبەریاندا بوو لە سەرەوە بۆ خوارەوە جاری وابوو هەتا نیوەى ساقیان یان تۆزێک لە خوارتر بوو. ودەڵێت: (یان چارۆکەیان لەبەردابوو بە ملیانەوە بەستبوویان): واتا جلەکانیان دەبەست بە ملیانەوە هەروەکو چۆن منداڵ جلەکانى دەبەسترێتەوە لەلای ملەوە ئەمیش چونکە جلەکە وەکو پێویست نەبوو بۆ پۆشین. (تێیاندا بوو گەیشتبوو بە نیوەی ساقەکانى): واتا درێژی ئەم چارۆکانە لە شانەوە هەتاوەکو لای نیوەى ساقەکان بوو؛ واتا لەسەرەوەى قولەپێکان ولە ژێرەوەى ئەژنۆکان. (وتێیاندا بوو گەیشتبوو بە قولەپێکانى، وهەندێک بە دەستی کۆی دەکردەوە وهەڵگیدەگرت بۆ ئەوەى عەورەتی دەرنەکەوێت): واتا لە کاتی نوێژدا جلەکانى کۆدەکردەوە لە کاتى ڕکوع وسوجدە بردن بۆ ئەوەى عەورەتی دەرنەکەوێت، ئەمیش حاڵی زۆربەی هاوەڵان بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-، لەسەر هەژاری وپێویستی ژیان وخوویان نەگرت بە دونیا وڕازاوەکانی، وهەتا تەنانەت کاتێک دونیاشیان هاتە بەردەست خۆیان پێوە سەرقاڵ نەکرد، بەڵکو لەسەر قەناعەت وزوهدی خۆیان مانەوە، هەتاوەکو گەڕانەوە بۆ لای خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر