عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «يَقُولُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ: أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي، وَأَنَا مَعَهُ حِينَ يَذْكُرُنِي، فَإِنْ ذَكَرَنِي فِي نَفْسِهِ ذَكَرْتُهُ فِي نَفْسِي، وَإِنْ ذَكَرَنِي فِي مَلَإٍ ذَكَرْتُهُ فِي مَلَإٍ خَيْرٍ مِنْهُ، وَإِنِ اقْتَرَبَ إِلَيَّ شِبْرًا، تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ ذِرَاعًا، وَإِنِ اقْتَرَبَ إِلَيَّ ذِرَاعًا، اقْتَرَبْتُ إِلَيْهِ بَاعًا، وَإِنْ أَتَانِي يَمْشِي أَتَيْتُهُ هَرْوَلَةً».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2675]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە:
كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خواى گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «من بە گوێرەی گومان بردنی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم كاتێك زیکر ویادی من دەکات، ئەگەر لە نەفسی خۆیدا یادی من بكات؛ منیش لە نەفسی خۆمدا یادی ئەو دەكەم، ئەگەر لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكدا یادی من بكات؛ ئەوا من لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكی خێرتر لە ئەوان یادی دەكەم، ئەگەر بستێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من باڵێک لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر باڵێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من چوار باڵ (باعێك) لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر بە ڕێكردنەوە بێت بۆ لام ئەوا من بە خێراییەوە دێم بۆ لای».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2675]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت:
من بەپێی گومانی بەندەكەمم بە من، ومامەڵە لەگەڵ بەندەكەم دەكەم بەپێی گومانی بە من؛ كاتێك هیوای بە من هەیە وبە ئومێدە بەوەی لێی خۆش بم، وئەوەی بەسەردا دەهێنم كە پێشبینی دەكات سەبارەت بە من لە خێر یان شتی تر؛ ومن لەگەڵ ئەوم بە ڕەحمەت وڕێنموێنی وهیدایەت وچاودێری ویارمەتیدان ئەگەر ئەو یادی من بكات.
ئەگەر لە نەفسی خۆیدا بەتەنها یادی من بكات بە ووتنی (سبحان الله ولا إله إلا الله وزیكرەكانی تر)؛ ئەوا منیش لە نەفسی خۆمدا یادی دەكەمەوە.
ئەگەر لە نێو كۆمەڵێكدا یادی من بكات؛ من لەنێو كۆمەڵێكی زۆرتر وچاكتر وپاكتر لە ئەوان یادی دەكەم.
ئەوەی لە الله نزیك بێتەوە هێندەی بستێك؛ خودا زیادی دەكات وهێندەی باڵێك لێی نزیك دەبێتەوە.
ئەگەر هێندەی باڵێك لە الله نزیك بێتەوە؛ ئەوا خودا هێندەی چوار باڵ لێی نزیك دەبێتەوە.
وئەگەر بچێت بۆ لای الله بە ڕۆیشتن؛ ئەوا خودا دێت بۆ لای بە خێراییەوە.
ئەگەر بەندە نزیك بێتەوە لە پەروەردگاری بە گوێڕایەڵیكردنی ونزیك بوونەوە لێی، ئەوا پەروەردگار -سبحانه وتعالی- زیاتر لێی نزیك دەبێتەوە چونكە پاداشت لە جۆری كردەوەیە.
هەرچەندە بەندایەتی ئیماندار بۆ پەروەرگاری كامڵتر بێت ئەوا پەروەردگاری زیاتر لێی نزیك دەبێتەوە -سبحانه وتعالی-، بەخشینی الله وپاداشتی زیاترە لە كردەوەی بەندە وكۆششكردنی، بۆیە پاداشتی الله زۆر گەورەتر وزیاترە لە كردەوەی بەندە لە چۆنیەتی وچەندێتیدا.
ئیماندار گومانی باشی بە الله هەیە، وكردەوە دەكات، وخێرایە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی زیاتر؛ هەتاوەكو دەگاتە لای الله.