عن أبي السَّمْح قال: كنت أخْدُم النبي صلى الله عليه وسلم ، فكان إذا أراد أن يغتسل قال: «وَلِّني قَفَاك». فأوَلِّيه قَفَايَ فأَسْتُره به، فأُتِيَ بحسن أو حسين رضي الله عنهما فَبَال على صدره فجئتُ أغسله فقال: «يُغسَلُ مِنْ بوْل الجاريَة، ويُرَشُّ مِنْ بوْل الغُلام».
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەمحەوە دەڵێت: خزمەتی پێغەمبەرم دەکرد -صلى الله عليه وسلم-، ئەگەر بیویستایە خۆی بشوات، دەیفەرموو: «پشتم لێبکە»، بۆیە منیش پشتم لێدەکرد ودامدەپۆشی (بە شتێک)، جارێکیان حەسەن وحوسەین -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ لای هێنران، (کوڕە منداڵەکە) میزی کرد بەسەر سینگیدا، کاتێک ویستم (جلەکە) بشۆم، -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «(جلێک) میزی کچە منداڵی پێوە بێت؛ دەبێت بشۆردرێت، و(جلێک) میزی کوڕە منداڵی پێوە بێت؛ تەنها ئاوی پێدا دەکرێت -بەسەیردا دەپرژێنرێت-».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبو سەمح -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە خزمەتی پێغەمبەری خودای دەکرد -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- ویستی خۆی بشوات بۆیە داواى لە ئەبی سەمح کرد پشتی لێبکات بۆئەوەى خەڵکی دیار نەبێت وخۆیشی نەیبینێت، وپاشان باسی ڕووداوێکی کرد ئەویش ئەوە بوو جارێکیان حەسەن وحوسەین -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنران، بەڵام یەکێکیان میزی کرد بەسەر سینگیدا، ئەبو سەمح ویستی جلەکەى بشوات، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بۆی ڕوونکردەوە کە جلێک میزی کوڕە منداڵێکی پێوە بێت کە خۆراکی نەخواردبێت -هێشتا لە ماوەى شیرپێدان بێت-؛ تەنها ئاوی پێدا دەکرێت -بەسەیردا دەپرژێنرێت- بەسەر شوێنەوارەکەیدا بۆئەوەى پاک بێتەوە وئەمیش بەسە، وپێویست ناکات جلەکە بشۆردرێت، بە پێچەوانەی جلێک میزی کچە منداڵی پێوە بێت؛ دەبێت بشۆردرێت، ئەگەرچیش لە ماوەى شیرپێدان بێت، وسەبارەت بە ئەم جیاوازیە زانایان بەم شێوەیە ڕوونیان کردووەتەوە: - زۆر جار پیاو وئافرەت منداڵی کوڕ هەڵدەگرن زیاتر لە کچ بۆیە جل زۆرجار تووشی میزەکەی دەبێت وئەمیش شۆردنی قورس وناڕەحەت دەبێت. - میزی کوڕە منداڵ بە توندی دەردەچێت وبڵاو دەبێتەوە زۆربەى شوێنەکانى جلەکە تووشی دەبێت بۆیە شۆردنی هەموو جلەکە قورسە بە پێچەوانەى میزی کچە منداڵەوە. - میزی ئافرەت پیستر وبۆگەنترە لە میزی پیاو، ئەمیش بەهۆی ئەوەى ناوچەى ئەندامی نێرێنەى پیاو گەرمە، بەڵام ئافرەت بەو شێوەیە نییە، وئەم گەرمییە وا دەکات بۆگەنی وپیسیەکەى کەمتر بێت لە میزی ئافرەت. ئەمە هەندێک جیاوازییە کە زانایان باسیان کردووە؛ ئەگەر ڕاست بێت ئەوا چەند حیکمەتێکی باشە کە جیاوازیەکان ڕووندەکاتەوە، ئەگەر ئەم حیکمەتانە ڕاست نەبێت ئەوا حوکمی خواى گەورەیە؛ بۆیە ئێمەش دڵنیایین کە شەریعەتی خواى گەورە لە ئەوپەڕی حیکمەتدایە، چونکە شەریعەت جیاوازى ناکات لە نێوان دوو شتدا کە لە ڕووکەشدا وەکو یەک بن، مەگەر حیکمەتێک هەبێت ببێتە هۆی ئەوەى جیاوازى هەبێت لە نێوانیان، حوکمەکانى خواى گەورە بە پێی بەرژەوەندی بەندەکانە؛ ولەوەیە ئەم بەرژەوەندیە لای مرۆڤ دیار بێت ولەوەیشە دیار نەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر