عبدُ الله بنُ عمر رضي اللهُ عنهما «أَنَّ النَّبِي صلى الله عليه وسلم قَطَع فِي مِجَنٍّ قِيمَتُهُ -وَفِي لَفْظٍ: ثَمَنُهُ- ثَلاثَةُ دَرَاهِمَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزایان خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (دەستی دزێکی) بڕی؛ بەهۆی ئەوەى قەڵغانێکی دزی بوو کە نرخەکەى سێ درهەم بوو».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

خواى گەورە خوێن وناوبانگ (شەرەف) وسامانى خەڵکی پاراستووە، بە هەموو هۆکارێک کە دەستدرێژکەرەکان بوەستێنێت؛ بۆیە سزای دز (ئەو کەسەی پارە یان شتومەکی شوێنێک دەبات) دەست بڕینەوەیە، بۆ ئەوەى ئەمە ببێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى وببێتە هەڕەشە بۆ کەسانی تر کە دەیانەوێت ڕێگای پیس وچەپەڵی بگرنە بە بۆ پەیداکردنی سامان، وبۆ ئەوەى خەڵکی ڕێگاى شەرعی دروست بگرنە بەر بۆ پەیداکردنی سامان کە نەفسەکان شکۆدار دەکات ئەمیش دەبێتە هۆی زۆربوونی کار وپیشە ودەرهێنانى بەرووبوم وبوژاندنەوەى سەر زەوی. ولە حیکمەت ودانایی خودا ئەوەیە کە ئەو ڕێژەیەی کە ئەگەر لێی تێپەڕ ببێت دەست دز دەبڕدرێتەوە بریتیە لە سێ درهەم واتا (چارەکە دینارێکی ئاڵتون)، ئەمیش بۆ پاراستنی ماڵ وسامانەکان، وپاراستنی ژیان، وبۆ ئەوەى ئاسایش بڵاو ببێتەوە، ونەفس ودەروونەکان ئارام وهێور بن، وبۆ ئەوەى خەڵکی بڵاو ببنەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان وسامان و وەبەرهێنان. وئەم بڕەش یەکسانە بە یەک گرام ویەک لە سەر شازدەی گرام واتا: 1.06 گرام، چونکە دینارێک دەکاتە 4.25 گرام.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان