+ -

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُما:
أَنَّ امْرَأَةً وُجِدَتْ فِي بَعْضِ مَغَازِي النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَقْتُولَةً، فَأَنْكَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَتْلَ النِّسَاءِ وَالصِّبْيَانِ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 3014]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
«ئافرەتێک لە یەكێك لە غەزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە کوژراوی دۆزرایەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نكۆڵی ونەهی کرد لە کوشتنی ئافرەتان ومنداڵان».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 3014]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئافرەتێكی بینی كوژرا بوو لە یەكێك لە جەنگەكاندا، بۆیە نكۆڵی كرد لە كوشتنی ئافرەتان و منداڵان ؛ ئەوانەی هێشتا باڵغ نەبوون.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی ڕۆمانی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەریەکێک بەشداری جەنگ نەکات لە ئافرەتان ومنداڵان، وئەوانەی حوكمیان وەكو ئەمانە لە بەتەمەنەکان وئەوانەى لە پەرستگاکاندان؛ ئەوا ناکوژرێن، بەمەرجێك بەهیچ شێوەیەك خاوەن بیروڕا ویارمەتیدەر نەبن بۆ کوشتنی مسوڵمانان، ئەگەر وابوون ؛ ئەوانیش دەكوژرێن.
  2. نەهی كردن لە كوشتنی ئافرەتان ومنداڵان ؛ چونكە ئەمانە ناجەنگن دژی مسوڵمانان، ومەبەست لە جیهاد كردن لەپێناو خوای گەورە بۆ شكاندنی هێزی جەنگاوەرەكانە؛ بۆئەوەی پەیامی هەق بگات بە هەموو خەڵكی.
  3. ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنانەت لەكاتی هەڵمەت وجەنگەكانیشدا.
زیاتر