+ -

عن ابن مسعود رضي الله عنه قال: كنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم في سفر، فانطلق لحاجته، فرأينا حُمَّرَةً معها فرخان، فأخذنا فرخيها، فجاءت الحُمَّرَةُ فجعلت تَعْرِشُ فجاء النبي صلى الله عليه وسلم فقال: «من فجع هذه بولدها؟ ردوا ولدها إليها» ورأى قرية نمل قد حرقناها، فقال: «من حَرَّقَ هذه؟» قلنا: نحن قال: «إنه لا ينبغي أن يعذِّب بالنار إلا رب النار».
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا، دەرچوو بۆئەوەى پێویستیەکی جێبەجێ بکات، حومڕەیەکمان بینی (جۆرێکە لە باڵندە) ودوو بێچووى لەگەڵدا بوو، دوو بێچووەکەمان هێنا، باڵندەکە گەڕایەوە وباڵەکانى دەدا بەیەکدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کێ ئەمەى ناڕەحەتکردووە بەهۆی بردنی بێچووەکانى؟ بێچووەکانى بۆ بگەڕێننەوە»، وشوێنی مێروولەکانى بینی کە سوتێنرا بوو لە لایەن ئێمەوە، فەرمووی: «کێ ئەمە سووتاند؟»، ووتمان: ئێمە، فەرمووی: «نابێت هیچ کەسێک سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر پەروەردگاری ئاگر نەبێت».
[صەحیحە] - [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆئەوەى پێویستیەکی جێبەجێ بکات، پاشان هاوەڵان حومڕەیەکیان بینی (جۆرێکە لە باڵندە) ودوو بێچووى لەگەڵدا بوو، دوو بێچووەکەیان لێبرد، باڵندەکە گەڕایەوە وباڵەکانى دەدا بەیەکدا، وباڵندە بەو شێوەیە ئەگەر بێچووەکانى ببرێت باڵەکانی دەدا بە یەکتردا وهاوار دەکات چونکە منداڵەکانى لە دەستداوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێیانکرد بەوەى بێچووەکانى بۆ بگەڕێننەوە، ئەوانیش بێچووەکانیان بۆی گەڕانەوە. (پاشان بە لای شوێنی کۆبوونەوەی مێروولەکانى بینی کە سوتێنرا بوو، فەرمووی: کێ ئەمە سووتاند؟): نەهی لێیان کرد، بۆیە ئەگەر کەسێک مێروولە ماڵەکەیدا بوو نابێت بیانسووتێنێت بەڵکو شتێک دەکات بە سەریاندا بۆئەوەى لەو شوێنە نەمێنن وئەگەر هەر مانەوە ولانەچوون وخاوەن ماڵەکەیان تووشی زیان کرد ئەو کاتە ئاساییە بە ڕێگایەکی تر -وەکو ماددەى مێروو کوژ- لەناویان ببات بەڵام نابێت بیانسووتێنێت، ئەمە بۆ لابردنی زیانەکانێتی کە بەم شێوەیە نەبێت لانابرێت، چونکە مێروولە لەو ئاژەڵانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە کوشتنیان، بەڵام ئەگەر تووشی زیانی کردیت وزیانەکە لانەچوو مەگەر بەلەناوبردن نەبێت ئەوا ئاساییە لەناوببرێن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان