عن ابن عباس رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم مر عليه حمار قد وُسِمَ في وجهه، فقال:«لعن الله الذي وسمه». وفي رواية لمسلم أيضا: نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الضرب في الوجه، وعن الوسم في الوجه»
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای گوێدرێژێکدا تێپەڕی کە دەموچاوی سمین* کرا بوو، فەرمووی: «نەفرەتی خودا لەو کەسەی کە سمینی کردووە». ولە گێڕانەوەکەى (مسلم)دا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە لێدانى دەموچاو، ولە سمینی دەموچاو». *(سمین: واتا کونکردنی دەموچاو بۆ دروستکردنی نیشانە وخاڵ وزۆرجار لە ڕێگەى داخ کردنەوە دەبێت)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیە نەهی کردن وهەڕەشەی توند هاتووە لەسەر ئەوانەى کە دەموچاوی ئاژەڵ سمین* دەکەن وهەروەها نەهی کراوە لە لێدانى دەموچاو، زانایان -ڕەحمەتی خوایان لێبێت- ئەمانەیان بە تاوانى گەورە داناوە، وسەبارەت بە هۆکاری نەهی کردنەوە زانایان دەڵێن: دەموچاوە (ڕوو) ناسکە وناوەندی جوانیە لە مرۆڤدا، وئەندامەکانى ڕوو ناسکن وزۆرینەى درک کردن وهەستەکان بەم ئەندامانەن ولەوەیە بە سووکترین لێدان لە دەموچاو ئەم هەستانە نەمێنن ولەوەیە بە لێدانێکی سووک بشێوێندرێن وناشیرین ببن ئەمەش بە درێژایی تەمەنی مرۆڤەکە دەمێنێتەوە وناتوانێت دایبپۆشێت وەکو شوێنەکانی تری لاشە وهەرکاتێک دەموچاو لێی بدرێت دوور نابێت لە شێواندن وتێکچوون، وهەروەها مسوڵمان نەهی لێکراوە لە ئازاردانی ئاژەڵە بێ زیانەکان وبە تایبەتیش ئەگەر ئازاردانەکە بریتی بێت لە سمین وداخکردنی دەموچاوی ئاژەڵ کە زۆر ئازاردەرە وئەمیش زۆر جار وەکو نیشانە یان بۆ گاڵتە ئەنجامدەدرێت بۆ یاریکردن بە ئاژەڵەکان. *(سمین: واتا کونکردنی دەموچاو بۆ دروستکردنی نیشانە وخاڵ وزۆرجار لە ڕێگەى داخ کردنەوە دەبێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر