عن سعيد بن المسيب عن أبيه المسيب بن حزن رضي الله عنه قال: "لما حضرَتْ أبا طالب الوفاة جاءه رسول الله صلى الله عليه وسلم وعنده عبد الله بن أبي أمية وأبو جهل، فقال له: يا عَمِّ قل لا إله إلا الله، كلمة أُحَاجُّ لك بها عند الله، فقالا له: أَتَرَغَبُ عن ملة عبد المطلب؟ فأعاد عليه النبي صلى الله عليه وسلم ، فأعادا، فكان آخر ما قال هو على ملة عبد المطلب، وأبى أن يقول لا إله إلا الله، فقال النبي صلى الله عليه وسلم : لأستغفرن لك ما لم أُنْهَ عنك، فأنزل الله: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قربى...} الآية"، وأنزل الله في أبي طالب: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ}.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەعیدی کوڕی موسەیبەوە لە باوکیەوە موسەیبی کوڕی حەزەن -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک ئەبو تاڵیب خەریک بوو کۆچی دوایی بکات (نزیک بوو لە کاتی سەرە مەرگ)؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لای، عبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە وئەبو جهل لە لای بوون، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری، ئەو دووانەی کە لە لای بوون پێیان ووت: ئایان پەشیمان دەبیتەوە لە ئاينی عەبدولموتەڵیب؟، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- قسەکانی دووبارە کردەوە، وئەوانیش قسەکانیان دووبارە کردەوە، بۆیە دواین شت کە (ئەبو تاڵیب) ووتی ئەوەیە کە ئەو لە سەر ئاینی عەبدولموتەڵیبە، وڕەتی کردەوە کە بڵێت: لا إله إلا اللە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: داوای لێخۆشبوون (ئیستیغفار)ت بۆ دەکەم؛ ئەگەر نەهیم لێ نەکرێت، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قربى...}، [التوبة: 113]واته: {ڕەوا وشایستە نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن...}. وخوای گەورە سەبارەت بە ئەبو تاڵیب ئەم ئایەتەی دابەزاند: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ}، [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی موحەممەد -صلى الله علیه وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت ڕێنمونی وهیدایەتی بدەیت، بەڵام خودا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وئەو (خودایە) زاناترە بە ئەوانەی هیدایەت وڕێنمونی وەرگرن}.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە کاتى سەرەمەرگی ئەبو تاڵیبدا سەردانی کرد وبانگەوازى کرد بۆ مسوڵمان بوون؛ بۆ ئەوەى کۆتایی ژیانی بە مسوڵمانى بمرێت وبەمەش خۆشی وسەرفرازی دەستبکەوێت، وداواى لێکرد وشەی یەک خوا پەرستی (تەوحید) بڵێت، وموشریکەکان ووتیان لە سەر ئاینی باوباپیرانت بمێنەوە کە شیرکە، چونکە زانیان واتاى ئەم وشەیە چیە (لا إله إلا الله) کە بریتیە لە پەرستنی خواى گەورە بە دڵسۆزیەوە وبەریئبوونە لە پەرستنی جگە لە خودا، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- داوای لە مامى کرد کە ڕستەی شایەتمان بڵێت، وموشریکەکانیش ڕێگرییان لێی کرد لەوەى بیڵێت وهۆکاری ئەوە بوون کە شوێنی هەق نەکەوێت ولە سەر شیرک بمرێت. ودواى ئەمە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سوێندی خوارد کە داوا لە خودا دەکات لێی خۆش ببێت ئەگەر قەدەغەی لێنەکرێت، بۆیە خواى گەورە قەدەغەی لێیکرد وڕوونی کردەوە کە هیدایەت بە دەستی خودایە وبە هەرکەسێک بیەوێت دەیبەخشێت، چونکە دەزانێت کێ هیدایەت بۆی باشە وکێ بۆی باش نیە، وخواى گەورە ئەم ئایەتانەى دابەزاند: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ}[التوبة: 113]،واته:{ ڕەوا وشایستە نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن لە پاش ئەوەی کە بۆیان دەرکەوتووە کە بێگومان ئەو (ھاوبەشدانەرانە) ھاوەڵ وپێڕی دۆزەخن}، وسەبارەت بە ئەبو تاڵیب: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ}[القصص: 56]،واته:{بەڕاستی (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی خۆشت بوێت ڕێنمونی بکەیت بۆ هیدایەتدان، بەڵام خودا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وئەو(خودایە) زاناترە بەوانەی ڕێنمونی وەردەگرن}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر