عن عبد الله بن أبي أوفى رضي الله عنه أَنَّ رسول الله صلى الله عليه وسلم فِي بَعْض أَيَّامه التي لَقِي فيها العدو انتظر، حتى إذا مَالَتِ الشمس قام فِيهم، فقال: «أَيُّها الناس، لا تَتَمَنَّوْا لِقَاء الْعَدُوِّ، وَاسْأَلوا الله الْعافية فَإِذا لَقِيتموهم فَاصْبِرُوا، وَاعلموا أَنَّ الْجَنَّة تحت ظِلال السُّيوف ثُمَّ قَال النَّبِي صلى الله عليه وسلم: اللهمَّ مُنزِلَ الْكتاب، وَمُجْرِيَ السَّحاب، وَهازم الأَحْزاب: اهْزِمهم، وَانصُرنا علَيهم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللە کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک لەو ڕۆژانەى کە ڕووبەڕووی دوژمن دەبوویەوە؛ چاوەڕێی دەکرد، ئەگەر خۆر بەرەو ئاراستەی خۆرئاوا بڕۆیشتایە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو هاوەڵاندا هەڵدەستا ودەیفەرموو:«ئەی خەڵکینە، هیوای ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن مەخوازن، وداوای سەلامەت بوون (عافیەت وپاراستن) بکەن لە خواى گەورە، ئەگەر بە دوژمنەکان گەیشتن؛ ئەوا ئارام بگرن، وبزانن کە بەهەشت لە ژێر سێبەری شمشێرەکاندایە»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(اللهمَّ مُنزِلَ الْكتاب، وَمُجْرِيَ السَّحاب، وَهازم الأَحْزاب: اهْزِمهم، وَانصُرنا علَيهم)*». *(واتە: خودایە، ئەی ئەو زاتەى کە کتێبت -قورئانت- دابەزاندووە، وهەورەکان دەجوڵێنیت -بە پێی ویستی خۆت-، وشکست دەهێنیت بە سوپاکان -سوپاکانى بێباوەڕان-: خودایە، شکست خواردوویان بکەیت، وئێمە سەربخە بەسەریاندا)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هاوەڵی بەڕێز عبداللە کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک جار لە کاتی ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن دەستی بە جەنگ نەدەکرد هەتاوەکو خۆر بەرەو ئاراستەی ڕۆژئاوا بڕۆیشتایە (لە نیوەى ئاسمان لایبدایە)، وکاتێک خۆر بەرەو ئاراستەی ڕۆژئاوا دەڕۆیشت -واتە لە پاش نوێژ- هەڵدەستا و وتاری دەدا ونەهی لێکردن لە هیوا خواستن بە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن چونکە سەرسامبوونی تێدایە بە نەفس، وداواى لێکردن کە هیوای سەلامەت بوون (عافیەت) لە خواى گەورە بکەن، پاشان فەرمووی: ئەگەر گەیشتن بە دوژمنان ئەوا ئارام بگرن وجێگیر بن، واتا لە کاتی ڕووبەڕووبونەوە وجەنگدا ئارام بگرن لەسەر تاقیکردنەوەکان وناخۆشییەکان و واز لە ترس وبێ هیوا بوون بهێنن، وبزانن کە یەکێک لەم دوو خێرەتان دەستدەکەوێت: یان ئەوەتا خودا سەرتان دەخات و سەردەکەون بەسەر دوژمنەکەتان وخودا سەرکەوتن بە سەر دوژمنەکان لە دونیا وپاداشتی دواڕۆژتان پێدەبەخشێت، یان ئەوەتا ئەوان سەردەکەون بەسەر ئێوەدا پاش ئەوەى هەوڵ وجیهادی خۆتان ئەنجامدا وپاداشتی دواڕۆژتان بۆ هەیە، وکاتێک دەفەرموێت: وبزانن کە بەهەشت لە ژێر سێبەری شمشێرەکاندایە، واتا جیهاد کردن هۆکارە بۆ چوونە بەهەشت، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای کرد وداواى لە پەروەردگاری کرد بەو کتێبەی دایبەزاندووە وبە هێز ودەسەڵات وتوانای کە مسوڵمانان سەربخات بەسەر دوژمنەکانیاندا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر