عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما مرفوعاً: "إذا جمع الله عز وجل الأَوَّلِينَ والآخِرين: يرفع لكل غادر لِوَاءٌ، فيقال: هذه غَدْرَةُ فلان بن فلان".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- مرۆڤەکان لە سەرەتا بۆ کۆتایان کۆ دەکاتەوە (لە ڕۆژی قیامەتدا): ئاڵایەک بەرز دەکرێتەوە بۆ هەموو خیانەتکارێک (ناپاکێک)، دەووترێت: ئەمە خیانەتی فڵانی کوڕی فڵانە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەگەر خواى گەورە هەموو مرۆڤەکان لە سەرەتاوە بۆ کۆتایان کۆ بکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوا هەموو خیانەتکار وناپاکێک دەهێندرێت ونیشانەى خیانەتەکەى لەگەڵدایە ئەمیش ئاڵایەکە، بۆیە ئابڕووی دەچێت لە نێو خەڵکیدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر