عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال: «سُئِلَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم عَنْ الرَّجُلِ: يُقَاتِلُ شَجَاعَةً، وَيُقَاتِلُ حَمِيَّةً، وَيُقَاتِلُ رِيَاءً، أَيُّ ذَلِكَ فِي سَبِيلِ الله؟ فَقَالَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم : مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ الله هِيَ الْعُلْيَا، فَهُوَ فِي سَبِيلِ الله».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پیاوێک کە بۆ ئازایەتی شەڕ یان بۆ دەمارگیری یان بۆ ڕیا شەڕ دەکات، ئایا کام لەمانە لە پێناو خوای گەورەیە؟ ئەویش فەرمووی: «ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناوی خوای گەورەیە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە پیاوێک کە دژی دوژمنانی ئاینی ئیسلام کوشتار دەکات، بەڵام مەبەستی لەم کوشتار کردنەی دەربڕینی ئازایەتی خۆیەتی بۆ خەڵکی. وپیاوێکی تر کوشتار دەکات وەکو دەمارگیریەک بۆ نەتەوەکەی ونیشتمانەکەی. ویەکێکی تر کوشتار دەکات بۆ ڕیا بۆ ئەوەی خەڵکی پێی بڵێن موجاهیدە لە پێناوی خودا و وەسف وستایشی بکەن. ئایا کام لەم سیانە لە پێناوی خوای گەورە جەنگ دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پوختترین ڕستە وزۆرترین واتا وەڵامی دایەوە: ئەوەی کوشتار بکات بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت (واتە بۆ ئەوەى ئاینی ئیسلام سەربکەوێت) ئەوا لە پێناوی خودایە، وجگە لەمە لە پێناوی خودا نییە چونکە بۆ مەبەستی تر کوشتاری کردووە. وکردەوەکان بنیات نراوە لە سەر نیەتەکان بە پێی چاکی وخراپییان، وئەمەش گشتیە بۆ هەموو کردەوەکان کە بە پێی نیەتەکانە، بە باش وخراپەوە، وبەڵگەش لە سەر ئەم بابەتە زۆرە.