1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە

عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«رِبَاطُ يَوْمٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ خَيْرٌ مِنَ الدُّنْيَا وَمَا عَلَيْهَا، وَمَوْضِعُ سَوْطِ أَحَدِكُمْ مِنَ الجَنَّةِ خَيْرٌ مِنَ الدُّنْيَا وَمَا عَلَيْهَا، وَالرَّوْحَةُ يَرُوحُهَا العَبْدُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَوِ الغَدْوَةُ خَيْرٌ مِنَ الدُّنْيَا وَمَا عَلَيْهَا».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، وشوێنی قامچی یەکێکتان لە بەهەشتدا خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، ودەرچوونێکی بەندە لە بەیانیان وئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 2892

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە مانەوە ئەگەر تەنها بۆ ڕۆژێكیش بێت لە سنووری نێوان مسوڵمانان وكافرەكان بۆ پاسەوانیكردنی مسوڵمانان لەپێناوی خوای گەورە؛ ئەم كردەوەیە خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە، وشوێنی قامچیەك لە بەهەشتدا كە لە جیهاددا بەكاردەهێنرێت؛ خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە، وپاداشتی ڕێكردن لە سەرەتای ڕۆژدا هەتاوەكو نیوەڕۆ وڕێكردن لە پاش نیوەڕۆ هەتاوەكو شەو لەپێناو خوای گەورە ئەگەر تەنها بۆ جارێكیش بێت؛ ئەمە خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلەپایەى پاسەوانی کردن لەپێناو خواى گەورە؛ چونکە نەفس تووشی مەترسی دەبێت، وهۆكارە بۆ بەرزكردنەوەی وشەی الله وسەرخستنی ئاینەكەی، بۆیە پاداشتی یەک ڕۆژ پاسەوانى کردن لەپێناو خواى گەورە؛ خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە.
  2. کەمی وبێنرخی دونیا بە بەراورد لەگەڵ قیامەت، چونکە شوێنی قامچیەک لە بەهەشتدا خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە.
  3. فەزڵ وپلەوپایەى جیهاد کردن لەپێناو خواى گەورە، ومەزنی پاداشتی، چونکە پاداشتی دەرچوونێکی کەم لە بەیانیان یان ئێواران بۆ جیهاد کردن خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە.
  4. كاتێك دەفەرموێت: (لە پێناو خوای گەورە)؛ ئەمە بەڵگەیە لەسەر گرنگی دڵسۆزی، وپاداشتی ئەم كردەوەیە لەسەری بنیات دەنرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

39 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية