عن عبد الله بن عُمَر رضي الله عنه قال: «اسْتَأْذَنَ الْعَبَّاسُ بن عَبْدِ الْمُطَّلِب رسول الله صلى الله عليه وسلم : أن يبيت بمكة ليالي مِنى، من أجل سِقَايَتِه فأذن له».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای ڕوخسەتی لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى: شەوەکانى مینا لە مەککە بمێنێتەوە؛ بۆ ئەوەى ئاو ببەخشێت (بە حاجیەکانی ماڵی خودا)، ئەویش (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) ڕوخسەتی پێیدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

مانەوە لە شەوانى 11 و 12 و 13 ی مانگی (ذي الحجة)دا (شەوانى -التشریق-دا) لە مینا یەکێکە لە واجبەکانى حەج کردن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە، مانەوە لە (مینا) لەو شەو وڕۆژانەدا لە پەرستنی خودایە ولە دروشمەکانى حەج کردنە. لەبەر ئەوەى دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ حاجیەکان یەکێکە لە کردەوە چاکەکان کە هۆکاری نزیکبوونەوەى بەندەیە لە خودا چونکە خزمەتکردنی حاجیەکان ومیوانەکانى ماڵی خودایە؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا بە مامی (عەباس) بەوەى کە ئەو شەوانە لە مینا نەمێنێتەوە بۆ ئەوەى ئاوی خواردنەوە بۆ حاجیەکان دابین بکات، وئەمیش بەرژەوەندییەکی گشتییە، ئەمیش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەگەر کەسێکی تر وەکو ئەو ئەم کردەوەیە نەکات وهیچ عوزرێکی -بیانوویەکی- نەبێت ئەوا ڕوخسەتی بۆ نییە کە ئەو شەوانە لە مینا نەمێنێتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر