پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

فەرمان بە خەڵکی کرا کە دواین کرداریان لە ماڵی خوادا تەواف کردن بێت بە دەوری کەعبەدا، جگە بۆ ئەو ئافرەتانە نەبێت کە تووشی سووڕی مانگانە هاتوون
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای ڕوخسەتی لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى: شەوەکانى مینا لە مەککە بمێنێتەوە؛ بۆ ئەوەى ئاو ببەخشێت، ئەویش ڕوخسەتی پێیدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- بەشێوەیەک وەستا کەعبە لە لای چەپی ومینا لە لای ڕاستیەوە بوو، پاشان ووتی: ئەمە شێوازى وەستانى ئەو کەسەیە کە سورەتی -البقرة-ی بۆ سەر دابەزیووە -صلى اللە علیە وسلم
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن ڕێی دەکرد (لە عەرەفەوە بۆ موزدەلیفە لە ماوەی حەجدا)؟ ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) خێرا ڕێی دەکرد (بۆ ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی