+ -

عن عبد الله بن عبَّاس رضي الله عنهما قال: «أُمِرَ الناس أن يكون آخر عَهْدِهِمْ بالبيت، إلا أنه خُفِّفَ عن المرأة الحائض».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «فەرمان بە خەڵکی کرا کە دواین کرداریان لە ماڵی خوادا تەواف کردن بێت بە دەوری کەعبەدا، جگە بۆ ئەو ئافرەتانە نەبێت کە تووشی سووڕی مانگانە هاتوون».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ماڵی پیرۆزی خودا دەبێت ڕێزی لێبگیرێت وبە گەورە دابنرێت؛ ونیشانەیە بۆ پەرستنی خوای گەورە وخشوع بوون بۆ ئەو زاتە، بۆیە لە نێو دڵەکاندا هەیبەت وشکۆداری وخۆشەویستی تایبەتی خۆی هەیە. بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمانی بە ئەو کەسە کردووە کە حەج تەواو دەکات؛ دواین کردەوەی بریتی بێت لە تەواف کردن بە دەوری کەعبەدا کە پێی دەووترێت: (طواف الوداع)؛ مەگەر تەنها بۆ ئافرەتێک نەبێت کە لە سووڕی مانگانەدایە، چونکە بە هۆی سووڕی مانگانەوە لەوەیە ماڵی خودا پیس بێت بۆیە تەواف کردنی لە سەر لادەچێت بە بێ هیچ کەفارەتێک، ودەقەکە تەنها باسی حەجی کردووە بۆیە عومرە کردن ناگرێتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر