عن أبي هريرة رضي الله عنه قال رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم-: «كل سُلامى من الناس عليه صدقة كل يوم تطلع فيه الشمس: تَعْدِلُ بين اثنين صدقةٌ، وتُعِينُ الرجلَ في دابتِه فتَحملُهُ عليها أو تَرفعُ له عليها متاعَهُ صَدَقَةٌ، والكلمةُ الطيبةُ صدقةٌ، وبكل خُطْوَةٍ تمشيها إلى الصلاة صدقةٌ، وتُميط الأذَى عن الطريق صدقةٌ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو ڕۆژێک کە خۆری تێدا هەڵبێت؛ هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، دادپەروەری بکەیت لە نێوان دوو کەسدا ئەمە خێرێکە، ویارمەتی کەسێک بدەیت بۆ ئەوەی خۆی یان شتومەکەکانی بخاتە سەر ئاژەڵەکەی خێرێکە، وتەی جوان وشیرین خێرێکە، وهەموو هەنگاوێک بۆ نوێژکردن (لە مزگەوت) خێرێکە، ولادانى ئازار لەسەر ڕێگاوبان خێرێکە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هەموو ڕۆژێک کە خۆر دەردەچێت هەموو ئەو جومگانە خێرێکیان لەسەرە کە بریتین لە 360 جومگە، پاشان چەند نمونەیەکی هێنایەوە کە بە هۆیانەوە خێر ئەنجامدەدرێت، کە ئەوانیش بە قسە وکردەوە ئەنجامدەدرێن، سوودەکەی بۆ خودی کەسەکەیە یان بۆ خەڵکی ترە، ئەو نمونانەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیکردووە لەم فەرموودەیەدا بۆ سنوودار کردنی خێر نیە تەنها لەمانەدا، دادپەروەری جێبەجێ دەبێت بە فەرمانڕەوایی کردن وچاککردنەوەی نێوان دوو کەسی ناکۆک بە دادپەروەری، ویارمەتی دانی پیاوێک بۆ ئەوەی سواری پشتی ئاژەڵەکەی بێت یان یارمەتی بدات بۆ ئەوەی شتومەکەکانی بکاتە سەر پشتی ئاژەڵەکەی؛ ئەمانە خێرن یەکەمیان بە قسە ودووەمیان بە کردەوە ئەنجامدەدرێن وسوودەکەیان بۆ خەڵکی ترە، وتەی جوان وشیرین بریتیە لە زیکر ونزا وخوێندنەوەی قورئان وفەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە وجگە لە ئەمانە؛ ئەم قسەکردنانە سوودەکەی بۆ خودی کەسە وبۆ خەڵکی تریشە، وهەموو هەنگاوێکی مسوڵمان بەرەو مزگەوت خێرێکە بۆ خودی مسوڵمانەکە؛ ئەمە خێری کرداریە وسوودەکەی بۆ خودی کەسەکەیە، ولابردنی ئازار لە سەر ڕێگاوبان وەکو دار وشوشە وبەرد وشتی تر؛ ئەمەیان خێری کرداریە وسوودەکەی بۆ خەڵکی ترە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر