عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إذا مَرِض العَبد أو سافر كُتِب له مثلُ ما كان يعمل مقيمًا صحيحًا».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی ئەو کارە چاکانەی بۆ دەنووسرێت کە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا کە نیشتەجێ ولەش ساغ بووە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەگەر خووی مرۆڤ بەو شێوەیە بوو کە کردەوەیەکی چاک ئەنجامبدات لە کاتی لەش ساغ بوون وسەرقاڵ نەبوونی (کاتی دەستبەتاڵ بوونی)، پاشان ئەگەر نەخۆش کەوت ونەیتوانی ئەو کردەوەیە ئەنجامبدات ئەوا پاداشتی ئەو کردەوەیەی بۆ دەنووسرێت بە تەواوەتی وەکو ئەوە وابێت لەشی ساغە وئەنجامی داوە، بەهەمان شێوە ئەگەر ڕێگر لە ئەنجامدانی ئەو کردەوە چاکە سەفەرکردن یان هەر بیانوویەکی تر بێت وەکو حەیز (سووڕی مانگانە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فراوانی ڕەحمەت ومیهرەبانی خوای گەورە، ودلۆڤانی ئەو زاتە بەرامبەر بە بەندەکانی.
  2. ئەوەی نەتوانێت ئەو کردەوە چاکانە ئەنجام بدات کە ڕاهاتووە لە سەر ئەنجامدانی بەهۆی بیانوویەکی شەرعیەوە وەکو سەفەرکردن ونەخۆشی لە گەڵ بوونی نیەتی یەکلاکەرەوە لە سەر ئەنجامدانی ئەو کارە چاکانە لە کاتی بوونی توانادا، ئەوا پاداشتی ئەنجامدانی ئەو کردەوانەی بۆ دەنووسرێت وەکو ئەوە وابێت کە نیشتەجێیە ولەش ساغە.
زیاتر