عَن أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيَّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِذَا وُضِعَتِ الجِنَازَةُ وَاحْتَمَلَهَا الرِّجَالُ عَلَى أَعْنَاقِهِمْ فَإِنْ كَانَتْ صَالِحَةً قَالَتْ: قَدِّمُونِي، وَإِنْ كَانَتْ غَيْرَ صَالِحَةٍ قَالَتْ: يَا وَيْلَهَا أَيْنَ يَذْهَبُونَ بِهَا؟ يَسْمَعُ صَوْتَهَا كُلُّ شَيْءٍ إِلَّا الإِنْسَانَ، وَلَوْ سَمِعَهُ صَعِقَ».
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 1314]
المزيــد ...
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو:
«کاتێک جەنازە -لەسەر تابوت- دادەنرێت وپیاوان لەسەر شانەکانیان هەڵیدەگرن، ئەگەر چاکەکار بێت، دەڵێت: پێشم بخەن، وئەگەر چاکەکار نەبێت (خراپەکار بێت)، دەڵێت: چی تیاچوونێکە! بۆ کوێی دەبەن؟ هەموو شتێک دەنگی دەبیستێت جگە لە مرۆڤ، ئەگەر مرۆڤ گوێی لێبێت لەهۆش خۆی دەچێت».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 1314]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت جەنازە كاتێك لەسەر دارتەرم دادەنرێت، وپیاوان لەسەر شانەكانیان هەڵیدەگرن، ئەگەر چاكەكار بێت دەڵێت: پێشم بخەن چونكە نیعمەت دەبینێت لە پێشیدا، وئەگەر چاكەكار نەبێت بە دەنگێكی پڕ لە ناڕەحەتی دەڵێت: تیا بچێت بۆ كوێی دەبەن؟! چونكە لە پێشەوەی سزا وئازاردان دەبینێت، هەموو شتێك دەنگی دەبیستێت جگە لە مرۆڤ، ئەگەر مرۆڤ دەنگی ببیستایە لەهۆی خۆش دەچوو بەهۆی توندی وناڕەحەتی ئەو دەنگەوە.