1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن ڕێی دەکرد (لە عەرەفەوە بۆ موزدەلیفە لە ماوەی حەجدا)؟ ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) خێرا ڕێی دەکرد (بۆ ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە)

عن عُرْوَةَ بن الزُّبَيْرِ قال: «سُئل أُسَامَةُ بن زَيْدٍ -وأنا جالس- كيف كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يسيرُ حِينَ دَفَعَ؟ قال: كان يَسيرُ العَنَقَ، فإذا وجد فَجْوَةً نَصَّ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عروەى کوڕی زوبەیرەوە دەڵێت: «ئوسامەی کوڕی زەید پرسیاری لێکرا -لە کاتێکدا من دانیشتبووم- : پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن ڕێی دەکرد (لە عەرەفەوە بۆ موزدەلیفە لە ماوەی حەجدا)؟ ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) خێرا ڕێی دەکرد (بۆئەوەى ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە)».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئوسامەی کوڕی زەید لە پشتی پێغەمبەرەوە بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر وشترەکەى کاتێک لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە دەچوون. بۆیە شارەزاترین کەس بوو سەبارەت بە شێوازى ڕۆیشتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە بۆیە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شێوازى ڕۆیشتنی، ئەویش ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد لە نێو قەرەباڵەغی خەڵیکدا، بۆئەوەى زیان بە کەس نەگات، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) کە هیچ کەسێکی لێ نەبووایە خێرا ڕێی دەکرد (بۆئەوەى ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە) چونکە لێرەدا هیچ زیانێک بە کەس ناگات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية